لە یاری لووتکەی هەفتەی ٢٤ـی خولی پلە یەکی فەڕەنسا "لیگاوەن"، کە نیوە شەوی دوێنێ بە کاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، یاریگای "گێرلاند" ڕووبەڕووبوونەوەی هەردووی یانە گەورەکەی فەڕەنسا لیۆن و پاریس سانجێرمانی لەخۆگرت.
لە گێمی یەکەم و لە خولەکی ٣١ـدا، یاریزانی کامیڕۆنی یانەی لیۆن "نەجی" یانەکەی بە گۆڵێک پێشخست، ئەو گێمەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە گێمی دووەم و لە خولەکی ٦٩ـدا، یاریزانی سویدی یانەی پاریس سانجێرمان "زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ" گۆڵی یەکسانکردنەوەی بۆ یانەکەی بە لێدانی پەناڵتی تۆمار کرد، یارییەکەش بەو ئەنجامە (١-١) کۆتاییهات.
لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ئەنجامەش، یانەی لیۆن کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ ٥٠ خاڵ لە سەرووی خشتەی ڕیزبەندی خولی پلە یەکی فەڕەنسا "لیگاوەن"، یانەی پاریس سانجێرمانیش خاڵەکانی خۆی گەیاندە ٤٨ خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی بە هاوبەشی لەگەڵ یانەی مارسیلیا.

إرسال تعليق