Ads (728x90)

بە نیشانەیەکی گرنگ، دووڕووەکان لە ئیمانداران جیا بکەوە
ئیماندار و دووڕوو بە زۆر سیفات و خەسڵەت و تایبەتمەندی لە یەکتری جیا دەکرێنەوە، نموونەی زیندووی بەرجەستەشمان گەلێک زۆرن، کە دەتوانین بە ئاسانی مرۆڤی ئیماندار لە مرۆڤی دووڕوو جیا بکەینەوە.

پێغەمبەری ئازیزمان "دخ" لە زۆر لە فەرموودەکانیدا، ڕێنوێنیمان دەکات و، کەسایەتی ئیماندار و کەسایەتی دووڕوومان بۆ دەستنیشان دەکات، هەروەها سیفەتەکانی هەردوو کەسایەتییەکەشمان بۆ دەخاتەڕوو، کە لەو بابەتەماندا تیشک دەخەینە سەر یەکێک لەو خەسڵەتە جیاکەرەوانە، کە وەکو نیشانەیەکی گرنگ وایە بۆ جیا کردنەوەی ئیماندار و دووڕوو لە یەکتری.

ئیماندار گوناهەکانی خۆی وەکو شاخێک دەبینێت کە لەسەر سەر سینگی بێت، دووڕووش گوناهەکانی خۆی وەکو مێشوولەیەک دەبینێت کە کە لەسەر لووتی بێت، بەوەی هەر کاتێک ئیماندار گوناهەکانی خۆی بە گەورەیی بینی، لای خوای گەورە بچووک دەبنەوە، دووڕووش هەر کاتێک گوناهەکانی بە بچووکی بینی، لەلای خوای گەورە گەورەتر دەبنەوە، ئەوە پەیوەندییەکی پێچەوانەیە لە نێوانیاندا.

إرسال تعليق