سەڵەوات لێدان لەسەر پێغەمبەری خۆشەویستمان موحەممەد "دخ"، بە چاکەیەکی گەورەی کەموێنە دادەنرێت و، نزیکبوونەوەیە لە خۆشەویستی ئەو پێغەمبەر گەورەیە، فاکتەرێکی بەهێزیشە بۆ ئەوەی لە ڕۆژی دواییدا بێبەش نەبین لە شەفاعەت و هاوڕێیەتی ئەو پێغەمبەرە ئازیزە.
حەزرەت "دخ" بە خۆی لە چەندین فەرموودەدا ڕێنوێنی کردووین، کە بە سەڵەوات لێدان شوێنکەوتوویی خۆمانی بۆ دووپات بکەینەوە، ڕاشکاوانەش چاوڕۆشنی کردووین کە زۆر سەڵەواتی لەسەر لێبدەین، چونکە ئەو کارەی پەیوەست کردووە بە موژدەیەکی خۆش بۆ خاوەنەکەی.
لێرەدا نموونە بەو فەرموودەیە دەهێنینەوە، کە پێغەمبەری خۆشەویستمان موحەممەد "دخ" دەفەرمووێت:
" أكثروا الصلاة علي, فإن الله وكَّل بي مَلَكاً عِندَ قبري, فإذا صلى عَلَيَّ رجل من أمتي قال لي ذلك الملك: يا محمد إنَّ فلانَ بن فلانَ صلى عليك الساعة"
واتای ئەو فەرموودەیە: زۆر سەڵەواتم لەسەر لێبدەن، چونکە خوای گەورە فریشتەیەکی ڕاسپاردووە لەناو گۆڕم، کاری ئەو فریشتە ئەوەیە، هەر کاتێک پیاوێک (یان ئافرەتێک) لە ئۆممەتی من سەڵەواتی لەسەر من لێدا، ئەو فریشتەیە پێم دەڵێت: ئەی موحەممەد، ئێستا ئەو کەسە سەڵەواتی لەسەر تۆ لێدا.
بۆیە با سەڵەوات لەسەر پێغەمبەرمان "دخ" لێبدەین، بە تایبەت ئەو شەوە کە هەینییە، چونکە ئەو شەوە پیرۆزە و حەزرەت "دخ" داوای لێکردووین لە شەوانی هەینیدا سەڵەواتی زۆری لەسەر لێبدەین، چونکە لە بەرامبەر هەر سەڵەواتێک، خوای گەورەش دە سەڵەواتمان لەسەر لێدەدات.

إرسال تعليق