مامۆستایەکی زانکۆی جوولەکە بەناوی "ئۆفەر گرۆسبارد"، کە پسپۆڕە لە زانستی دەروونناسی، پشتدەبەستێت بە قوڕئانی پیرۆز بۆ چارەسەرکردنی کێشە پەروەردەیی و کۆمەڵایەتییە سەردەمییەکان.
"ئۆفەر گرۆسبارد" لە لێدوان بۆ پێگەی "المصدر" وتی: زوو تێگەیشتم کە قوڕئان دەقی پەروەردەیی زۆر لەخۆدەگرێت و، تەرکیزی جوان دەخاتە سەر پەیوەندییەکانی نێوان بنیادەمەکان، پەیوەندی نێوان دایک و کوڕ، پەیوەندی نێوان هاوسێ و ڕکابەرەکان.
ئەو هەروەها دەڵێت: توانیم سوود لە تەرجەمەی زمانی عیبری قوڕئان وەربگرم، کە هەندێک لە ئایەتەکانم دەرهێنا و داوام لە قوتابییەکانم کرد چیڕۆکێک بنووسن گونجاو بێت لەگەڵ ئایەتەکە، چیڕۆکێک لەسەر ژیانی ڕۆژانەی نەخۆشەکانیان، ئەنجامەکەش ورووژێنەر و سەرسوڕهێنەر بوو، چونکە ٣٠٠ چیڕۆکی ڕاستەقینەم بە دەست گەیشت.
ڕاڤە دەروونییەکان کە پشتدەبەستن بە ئەو ئایەتانە، کارەکە بە خێرایی گەشەی کرد بۆ گەڕان بەدوای ئایەتی دیکە و شیکردنەوەیان، دواتر داوای ڕەزامەندیمان کرد لە چوار لە پیرانی نێوخۆیی و، ئەو کارەمان گۆڕا بۆ "قوڕئانی پیرۆز ڕێبەری پەروەردەکردنی منداڵانە".
پسپۆڕە دەروونناسە جوولەکەکە دەڵێت: ورووژێنەرترین دۆزینەوە، کە دۆزیمانەوە ئەوە بوو، کە ژمارەیەکی زۆر لە شیکارە دەروونییە سەردەمییەکان لەگەڵ دەقە قوڕئانییە جۆربەجۆرەکان دەگونجێن، کە سەدان ساڵە بوونیان هەیە، واتا پێش سەرقاڵبوون پێیانەوە لە دەروونناسی هاوچەرخ.
لە کۆتا وتەکانیدا "ئۆفەر گرۆسبارد" دەڵێت: پێش ئەو ڕووداوە و ئەو ئەزموونەم لەگەڵ قوتابییەکانم، قوڕئانم نەخوێند بووەوە، بەڵام لە میانی خوێندنەوە و شیکردنەوەم بۆ دەقەکانی، هەستێکم بۆ دروستنەبوو کە قوڕئان هاندەر بێت بۆ توندڕۆیی، بەڵکو بە پێچەوانەوە، لە دووتووێی دەقەکانی بایەخپێدانی زۆرم بە گۆمەڵگا و بە پەیوەندییەکانی نێوان بنیادەمەکان بەدیکرد، دەقە قوڕئانییەکان هەوڵی زۆر دەدەن بۆ باشترکردنی پایەی مرۆڤ و تێکەڵبوونی لەناو کۆمەڵگا، ئەوەش لە پێناو گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی مرۆڤایەتی.
وێنەی "ئۆفەر گرۆسبارد"
بۆ زانیاری لەسەر "ئۆفەر گرۆسبارد"، کلیک لەسەر ئەو لینکەی خوارەوە بکە:

إرسال تعليق