میوەی مۆز میوەیەکی دەگمەن و نامۆ نییە، بەڵکو لای هەمووان ناسراوە و بە ئاسانی دەستدەکەوێت، بەڵام ئەی سەبارەت بە مۆزی سوور؟!.
سەرەڕای ئەوەی بوونی مۆزی سوور تا ڕادەیەک شتێکی نامۆیە، بەڵام بوونی هەیە و خەیاڵ نییە، بە یەکێکیش لە جۆرەکانی مۆز دادەنرێت، کە بەربڵاوە و تامێکی خۆشی هەیە، نزیکیشە لە تێکەڵەی مۆز و توو، ناوکەکەی چڕە، یەک بەرهەمیشی بەسە بۆ سێ دەنکی مۆزی زەرد، دانەیەکیش لە مۆزی سووری قەبارە مامناوەند ڕێژەی ٤٠٠ میللیگرام لە پۆتاسیۆم لەخۆدەگرێت.
مۆزی سوور دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، چونکە دانەیەکی ١٥%ـی پێویستی جەستە بۆ ئەو ڤیتامینە دابین دەکات، هەروەکو مۆزی سوور دەوڵەمەندە بەو ڕیشاڵە خۆراکییانەی کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەردە شەکرە لە جۆری دووەم کەمدەکاتەوە.
میوەی مۆزی سوور لە ناوچەکانی "هێڵی یەکسانبوون" و "هێڵی نیمچە یەکسانبوون" دەچێندرێت، بە زۆریش وایە کە ٩ مانگ دەخایەنێت تا دەگاتە قۆناغی پێگەیین، لە بەناوبانگترین ئەو وڵاتانەشی مۆزی سووری تێدا دەچێندرێت: "کۆستاریکا" و "مەکسیک" و هەندێک وڵاتی دیکەی کیشوەری ئەفریقیای وەکو "تەنزانیا" و "زەنجبار".
شایەنی باسە، ئەستەمە میوەی مۆزی سوور لە هەرێمی کوردستان و عێڕاق و ناوچە هەرێمایەتییەکانی دەوروبەرمان بچێندرێت، ئەوەش بەهۆی کەشوهەوای ئەو ناوچانە، کە ناگونجێت لەگەڵ چاندنی ئەو جۆرە میوەیە.

إرسال تعليق