Ads (728x90)

ئەو دەرفەتەی، “مێسی” بە درێژایی ژیان لەسەری پەشیمانە
یەکێتی تۆپی پێی جیهان “فیفا” پەرۆشی ئەنجامدانی گفتوگۆیەک بوو لەگەڵ ئەستێرە و هێڕشبەری ئەرجەنتینی یانەی بەرشەلۆنە “لیۆنێل مێسی”، بە مەبەستی قسەکردن لەسەر مۆندیالی ڕابردوو لە بەڕازیل.

لە لێدوانەکانیی “لیۆنێل مێسی”ـدا، کە ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیبۆرتیڤۆ”ـی کەتەلۆنی گواستوونیەتییەوە، دانیناوە بەوەی کە “زۆر پەشیمانم لە لەدەستدانی ئەو دەرفەتە ئاسانەی بۆم هەڵکەوت لە یاری کۆتایی جامی جیهانی بەڕازیل لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، کە بەس بوو بۆ ئەوەی نازناوەکە بە ئێمە ببەخشێت”.

ئەو هەروەها دەڵێت: “ئەو دەرفەتە ئاسانە، کە لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نەمتوانی گۆڵی پێ تۆمار بکەم، بە درێژایی ژیانم لێی پەشیمانم، چونکە بووە هۆی خەمباربوونی تێکڕای گەلی ئەرجەنتینی”.

سەبارەت بە دۆڕانە گەورەکەی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە ئەنجامی ٧-١ گۆڵ، “لیۆنێل مێسی” وتی: “هیچ کەس نەیدەتوانی پێشبینی ئەو ئەنجامە بکات، کە بە کارەسات لە مێژووی ئەو هەڵبژاردە گەورەیە دەژمێردرێت”.

إرسال تعليق