چاکەکردن سیفەتێکی بەرز و جوانە، چونکە هەر چاکەیەک کە ئەنجامی دەدەیت، بەرەو چاکەیەکی باشتر دەتبات.
بۆیە واتا و ناوەڕۆکی چاکەکردن زۆر فراوانە، کە ئەستەمە مرۆڤ بە ئاسانی بتوانێت سەرژمێریان بکات.
لەو بابەتەماندا، ئاشنای گفتوگۆیەکی نێوان پێغەمبەری خۆشەویستمان (دخ) و هاوڕێ بەرزەکەی “ئەبو زەری غیففاری” دەبین (خوا لێی ڕازی بێت)، کە دەبێتە بەڵگەیەك بۆ ئەوەی لە سەرەوە باسمانکرد.
“ئەبو زەری غیففاری” دەگێڕێتەوە و دەڵێت: بە پێغەمبەری خۆشەویستم وت (دخ)، ئەی پێغەمبەری خودا، چ شتێك بەندەکان لە ئاگری دۆزەخ ڕزگار دەکات..؟
پێغەمبەر (دخ) لە وەڵامدا فەرمووی: ئیمان (باوەڕبوون) بە خوای گەورە.
“ئەبو زەری غیففاری” دەڵێت: وتم ئەی پێغەمبەری خودا، چ کردەوەیەک لەگەڵ ئیمان (باوەڕبوون) بە خوای گەورە دەبێتە فریادڕەسی بەندەکان..؟
پێغەمبەر (دخ) لە وەڵامدا فەرمووی: بەشێك لەو ڕۆزییە (ڕزق)ـەی خوای گەورە پێیبەخشیووە.
“ئەبو زەری غیففاری” دەڵێت: وتم ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی ئەگەر هەژار بوو، شتێکی نەبوو بیبەخشێت..؟
پێغەمبەر (دخ) لە وەڵامدا فەرمووی: فەرمان بە چاکەکردن بکات و، خەڵکی لە خراپە دوور بخاتەوە.
“ئەبو زەری غیففاری” دەڵێت: وتم ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی ئەگەر زمانی ڕەوان نەبوو و، نەیدەتوانی فەرمان بە چاکەکردن بکات و، خەڵکی لە خراپە دوور بخاتەوە..؟
پێغەمبەر (دخ) لە وەڵامدا فەرمووی: با کەسێك (کە لە کارەکەیدا زیرەك و لێهاتوو نەبوو) شارەزای بکات و یارمەتی بدات.
“ئەبو زەری غیففاری” دەڵێت: وتم ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی ئەگەر ناشارەزا و نازیرەك بوو و، نەیدەتوانی کەسێکی دیکە شارەزا بکات لە کارێك..؟
پێغەمبەر (دخ) لە وەڵامدا فەرمووی: با یارمەتی کەسێکی لێقەوماو بدات.
“ئەبو زەری غیففاری” دەڵێت: وتم ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی ئەگەر بێدەستەڵات و بێتوانا بوو، نەیدەتوانی یارمەتی لێقەوماوێك بدات..؟
پێغەمبەر (دخ) لە وەڵامدا فەرمووی: دەتەوێت هاوڕێکەت هیچ چاکەیەكی نەبێت..؟!، واتا هیچ شتێکی لەوانە تێدا نییە..؟!، ئەگەر هەر نەیتوانی شتێك لەوانە بکات، با دەست و دەمی خۆی دوور بخاتەوە لە ئازاردانی خەڵك.
“ئەبو زەری غیففاری” دەڵێت: وتم ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئەگەر کەسێك وایکرد، دەچێتە بەهەشتەوە..؟
لێرەدا ئیحراجییەکی گەورە دروستبوو..!، ئایا کەسێك بەس ئازاری خەڵك نەدات دەچێتە بەهەشتەوە..؟!، لێرەدا پێغەمبەر (دخ) فەرمووی: هەر ئیماندارێك، خەسڵەتێك لەو خەسڵەتانەی ئەنجام بدات، ئەوە من بە خۆم دەستی دەگرم تا دەچێتە بەهەشتەوە!.

إرسال تعليق