کەمێک لەمەوبەر، یاری دەستپێکی یارییەکانی هەفتەی ١٩ـەیەمینی خولی ئەڵمانی “بۆندسلیگا” تەواو بوو، کە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی لەسەر یاریگای “ئەلیانز ئەرینا” میوانداری یانەی شاڵکەی کرد.
وەکو چاوەڕوان دەکرا، یارییەکە بە بەهێزی لەلایەن یاریزانانی هەردوولا دەستیپێکرد، باڤارییەکان بە پلانی هێڕشبردن و فشاری بەردەوام بۆ سەر ناوچەی یانەی میوان، یانەی شاڵکەش بە پشتبەستن بە هێڕشی هەڵگەڕاوە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی ١٧ـدا، ناوبژیوان لێدانێکی پەناڵتی بۆ شاڵکە هەژمار کرد و بەرگریکاری یانەی باڤاری “گیرۆم بواتینگ”ـیشی بە کارتی سوور کردە دەرەوەی یاریگا، پاش ئەوەی لەناو ناوچەی سزا یاریزانێکی یانەی شاڵکەی کرد بە زەویدا، بەڵام یاریزانی یانەی شاڵکە “ئیریک ماکسیم تشۆبۆ مۆتبنگ” سەرکەوتوو نەبوو لە جێبەجێکردنی لێدانی پەناڵتی، بەوەش گێمی یەکەم بە ئەنجامی سەلبی (٠-٠) کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا، بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی یاریزان ئەرکی باڤارییەکان زەحمەتتر بوو، یانەی شاڵکەش تا ڕادەیەک هیوای بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باش و گرنگی بۆ دروستبوو، بەڵام یاریزانانی بایرن میونخ بەردەوام بوون لە فشار خستنە سەر یانەی میوان، تا لە خولەکی ٦٧ـدا یاریزانی هۆڵەندی “ئاریین ڕۆبن” یانەکەی بە گۆڵێک پێشخست، بەڵام زۆری نەبرد یانەی شاڵکە لە خولەکی ٧٢ و لە ڕێگەی یاریزان “بینیدایکت هۆفیدیس”ـەوە گۆڵی بەرامبەری تۆمار کرد.
یارییەکەش بەو ئەنجامە (١-١) کۆتاییهات، بەوەش لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا، یانەی بایرن میونخ ٥ خاڵی لەدەستدا و، کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٤٦ خاڵ لە سەرووی ڕیزبەندی، شاڵکەش خاڵەکانی خۆی گەیاندە ٣١ خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی.

إرسال تعليق