تۆڕی "سکای سپۆڕت" سەرکەوتوو بوو لە پارێزگاریکردن لە مافی پەخشکردنی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلیزی "پرێمەرلیگ" لەناو شانشینی یەکگرتوودا، ئەوەش لە دەستپێکی وەرزی ٢٠١٦/٢٠١٧ تاوەکو وەرزی ٢٠١٨/٢٠١٩، بە گرێبەستێکی پێوانەیی، کە بە بڕی ٥.١٣٦ ملیار جونەیهی ئیستەرلینی (حەوت ملیار دۆلار) دەخەمڵێندرێت.
تۆڕی تەلەفزیۆنی بەڕیتانی "سکای سپۆڕت" پێنج بەشی لە کۆی حەوت بەش، کە ١٢٦ یارییە بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا دوو بەشەکەی دیکە بۆ تۆڕی "بی تی سپۆڕت" ڕۆیشتووە، کە ٤٢ یاری لەخۆدەگرێت، کە نرخی گواستنەوەی هەر یارییەک دەگاتە زیاتر لە ١٠ ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی.
لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ـی بەڕیتانی بەناوباگ باسی ئەوەیکردووە، کە تێکڕای بەهای فرۆشتنی مافی پەخشکردنی ڕاستەوخۆی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلیزی "پرێمەرلیگ"، ژمارەیەکی خەیاڵی تۆمار کردووە، کە دەگاتە حەوت ملیار دۆلار.
ئەو نرخەش بە بەرزترین نرخی وەرزشی دادەنرێت لە مێژوودا، کە وا دەکات خولی نایابی ئینگلیزی "پرێمەرلیگ" ببێتە گرانبەهاترین خولی تۆپی پێ لە جیهاندا.
شایەنی باسە تۆڕی تەلەفزیۆنی بەڕیتانی "سکای سپۆڕت" چووە ناو ململانێیەکی سەخت لە پێناو بەدەستهێنانی مافی پەخشکردنی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلیزی "پرێمەرلیگ"، تا لە ئەنجامدا لەگەڵ تۆڕی "بی تی سپۆڕت" ململانێیەکەیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان یەکلاییکردەوە.

إرسال تعليق