Ads (728x90)

قوڕئان شەفاعەت بۆ قوڕئانخوێن دەکات لە ڕۆژی دوایی
فەرموودەی زۆر هەن لەسەر شەفاعەت "تکا"ـی قوڕئانی پیرۆز بۆ قوڕئانخوێن لە ڕۆژی دوایی، لەوانە ئەو فەرموودەیەی "عەبدوڵای کوڕی عەمر" خوا لێی ڕازی بێ لە پێغەمبەری دەگێڕێتەوە، کە حەزرەت "دخ" فەرموویەتی:

"الصِّيَامُ وَالْقُرْآنُ يَشْفَعَانِ لِلْعَبْدِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ يَقُولُ الصِّيَامُ أَيْ رَبِّ مَنَعْتُهُ الطَّعَامَ وَالشَّهَوَاتِبِالنَّهَارِ فَشَفِّعْنِي فِيهِ وَيَقُولُ الْقُرْآنُ مَنَعْتُهُ النَّوْمَ بِاللَّيْلِ فَشَفِّعْنِي فِيهِ قَالَ فَيُشَفَّعَانِ"

واتای فەرموودەکە: بەڕۆژووبوون و قوڕئان شەفاعەت "تکا" بۆ قوڕئانخوێن دەکەن لە ڕۆژی دوایی، بەڕۆژووبوون دەڵێت: خوایە، من لە ڕۆژدا خواردن و ئارەزووەکانم لێ قەدەغە کردوون، بۆیە شەفاعەتی منی بۆ قەبول بکە.. قوڕئانیش دەڵێت: من لە شەودا خەوم لێ قەدەغە کردووە، بۆیە شەفاعەتی منی بۆ قەبول بکە.. خوای گەورەش شەفاعەتی هەردووکیان قەبول دەکات.

لە "جابری کوڕی عەبدوڵا"ـش خوا لێی ڕازی بێ لە پێغەمبەری دەگێڕێتەوە، کە حەزرەت "دخ" فەرموویەتی:

"الْقُرْآنُ شَافِعٌ مُشَفَّعٌ وَمَاحِلٌ مُصَدِّقٌ , مَنْ شَفَعَ لَهُ الْقُرْآنُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ نَجَا ، وَمَنَ مَحَلَ بِهِ الْقُرْآنُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ كَبَّهُ اللَّهُ فِي النَّارِ عَلَى وَجْهِهِ"

واتای فەرموودەکە: قوڕئان شەفاعەت "تکا" بۆ قوڕئانخوێن دەکات و شەفاعەتەکەشی قەبول دەکرێت، قوڕئان قوڕئانخوێن بەرز دەکاتەوە و بەرەو تەواوێتی مرۆیی دەیبات، هەر یەکێک قوڕئانی پیرۆز شەفاعەتی بۆ کات لە ڕۆژی دوایی، ڕزگاری دەبێت، هەر کەسێکیش قوڕئانی پیرۆز ببێتە شاهێد لەسەری کە کەمتەرخەم بووە لە ئاست قوڕئانی پیرۆزدا، خوای گەورە لەسەر ڕووخساری ڕایدەکێشێت بەرەو ئاگری دۆزەخ.

إرسال تعليق