Ads (728x90)

دوعای پێغەمبەر "دخ" بۆ پێنج شتی گەورە
لە ئەبوهوڕەیڕە (خوا لێی ڕازی بی) ڕیوایەتکراوە، کە پێغەمبەری خۆشەویست (دخ) کاتێک نوێژی تەواو دەکرد، دوعای دەکرد و لە خوای گەورە دەپاڕایەوە و دەیووت:

((خودایە، لایەنی ئایینم بۆ چاک بکە، کە سەری هەموو شتێکمە، لایەنی دونیاشم بۆ چاک بکە، کە ژیانی منی تێدایە، ئاخیرەتیشم بۆ چاک بکە، کە گەڕانەوەی منی تێدایە، ژیانیشم بۆ بکە هۆکارێک بۆ زیادبوونی هەموو چاکەیەک، مردنیشم بۆ بکە بە حەسانەوە لە هەموو ناخۆشییەک)).

لەو دوعایەدا، پێغەمبەری خۆشەویست (دخ) داوای پێنج شتی لە خوای گەورە کردووە، داوای باشبوونی لایەنی ئایینی، داوای باشبوونی لایەنی دونیایی، داوای باشبوونی لایەنی ئاخیرەت، داوای کردووە ژیان و تەمەن ببێتە مایەی خێر و تەقواکاری و کردەوەی چاکی زیاتر، داوای کردووە مردن ببێتە هۆکاری حەسانەوە لە هەموو ناخۆشی و ناڕەحەتییەک.

دەقی ئەسڵی دوعایەکە:

((أَصْلِحْ لِي دِينِي الَّذِي هُوَ عِصْمَةُ أَمْرِي،وَأَصْلِحْ لِي دُنْيَايَ الَّتِي فِيهَا مَعَاشِي،وَأَصْلِحْ لِي آخِرَتِي الَّتِي فِيهَا مَعَادِي،وَاجْعَلْ الْحَيَاةَ زِيَادَةً لِي فِي كُلِّ خَيْرٍ،وَاجْعَلْ الْمَوْتَ رَاحَةً لِي مِنْ كُلِّ شَرٍّ))



إرسال تعليق