Ads (728x90)

داعشەکان بکوژن، دەست و قاچیان ببڕن و هەڵیانواسن
لە بەیاننامەیەکدا، کە ئەمڕۆ شێشەممە بڵاوکرایەوە، شێخی ئەزهەر “ئەحمەد ئەلتەییب” ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییە نامرۆڤانەکەی کرد، کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجامیدا، ئەویش بە کوشتنی فڕۆکەوانی بەدیلگیراوی ئوردونی “مەعاز ئەلکەساسبە” بە سووتاندنی و وێنەگرتنی ئەو کردەوە دڕندانەیە و بڵاوکردنەوەی لەسەر پێگە ئەلیکتڕۆنییەکانی سەر تۆڕی ئینتەرنێت.

شێخی ئەزهەر داوایکرد، کە تیرۆریستەکانی ڕێکخراوی داعش بکوژن، دەست و قاچیان ببڕن و هەڵیانواسن، بۆ ئەوەی بە بەرچاوی خەڵک بکرێن بە پەند و، تۆڵەی کردەوە دڕندانەکانیان بەو جۆرە لێوەربگیرێتەوە.

بەیاننامەکەی شێخی ئەزهەردا هاتووە: “ئەو کردەوە دڕندانەیەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، شایستەی ئەو سزایەیە کە لە قوڕئانی پیرۆزدا هاتووە، کە بکوژرێن و هەڵبواسرێن و دەست و قاچیان ببڕن”.

“ئەحمەد ئەلتەییب” دووپاتی کردووەتەوە، کە ئایینی ئیسلام کوشتنی مرۆڤی حەڕام کردووە، لێرەدا ئاماژەی بەو ئایەتەی قوڕئانی پیرۆز کردووە: “بە ناهەق مرۆڤ مەکوژن”، هەروەها ئاماژەی بەو فەرموودەیەی پێغەمبەر "دخ" کردووە، کە فەرموویەتی: “مرۆڤ بونیادی خوایە، مەلعونە ئەوەی دەیڕووخێنێ”، هەروەکو پێغەمبەر "دخ" شێواندنی جەستەی مرۆڤی بە سووتان یان بە هەر شێوەیەکی دیکە بێت حەڕام کردووە، تەنانەت لە کاتی شەڕیش لەگەڵ دوژمنی دەستدرێژیکاردا.

إرسال تعليق