لە ڕاگەیانراوەکەی دامەزراوەی ئایینی ئەزهەردا هاتووە، ئەو کارە قێزەونانە و نامرۆڤانانەی تاوانبارانی داعش ئەنجامیان دەدەن، لە کوشتن و سەربڕین و سووتاندنی مرۆڤەکان، دەبێتە هۆی ئازاردانی هەستی مرۆڤایەتی، نەخاسمە کە بە دەنگەوچوونی ئامانجە گڵاوەکانی ئەو تیرۆریستانەیە لە هەوڵە شکستخواردووەکانیان بۆ شکاندنی ئیرادەی ئۆممەتی ئیسلام و لەبنهێنانی ورەی ڕۆڵەکانی.
هەروەکو ئەو کارەی ڕاگەیاندنەکان، لە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکانی کوشتن و سەربڕین و سووتاندن بەناوی ئیسلام لەلایەن لەدیندەرچووەکانی داعش، دەبێتە هۆی بەدیهێنانی درۆ و دەلەسەکانی دوژمنانی ئیسلام لە قووڵکردنەوەی ڕۆشنبیری "ئیسلامۆفۆبیا".
هەروەکو بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانە دەبێتە هۆکارێک بۆ پیشاندانی ئایینی ئیسلام بە دیمەنێکی ناپەسند و بێزراو، لە کاتێکدا ئایینی ئیسلام و هەموو ئایینەکانی دیکەش بێبەرین لە هەموو ئەو دڕندایەتییانەی داعشەکان ئەنجامی دەدەن.
إرسال تعليق