دوای تەقاندنەوەی مەزارگای پێغەمبەران و سەحابە بەڕێزەکان و پیاوچاکان و، تێکدانی مزگەوت و کەنیسە و پەرستگاکان، هەروەها ئەنجامدانی کردەوەی دڕندانەی وەکو سەریڕین و سووتاندنی مرۆڤ بە زیندوویی، ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بڕیاریدا سەرلەنوێ داڕشتنەوەی قوڕئانی پیرۆز جێبەجێ بکات و بەشێک لە ئایەت و سوڕەتەکان بسڕێتەوە، ئەوەش بەو بیانووەی کە ئەو ئایەت و سوڕەتانە نادروستن و دەستکاریکراون.
لەو ڕووەوە، دەستگا ڕاگەیاندنە نێوخۆیی و بیانییەکان لە سەرچاوەی ئاگادار دەیگوازنەوە، کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەڵێت: "ئەو هۆکارەی پاڵپێوەناوە بۆ سەرلەنوێ داڕشتنەوەی قوڕئانی پیرۆز و سڕینەوەی بەشێک لە ئایەت و سوڕەتەکان، پیاوانی ئایینی ئیسلامن، ئەوانەی دەستەمۆ و ملکەچی خزمەتکردنی ئایین و تایەفەی دیکەی وەکو مەسیحی و شیعە و تاد...ـن، کە بڕیاریان داوە گۆڕانکاری لە قوڕئانی پیرۆز بکەن و، هەندێک لە ئایەتەکانیان دەستکاریکردووە، بۆیە دەبێت سەرلەنوێ ڕاستبکرێنەوە".
بە گوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بڕیاریداوە سەرلەنوێ قوڕئانی پیرۆز بنووسێتەوە، هەروەها هەندێک لە ئایەتەکانی سوڕەتی "الکافرون" و ئایەتەکانی "التطهیر" بسڕێتەوە.
ڕۆژنامە و دەستگا ڕاگەیاندنەکان باس لەوە دەکەن، کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، کە بە دڕندەترین لە مێژووی مرۆڤایەتی دەژمێردرێت، نیازی خۆی ڕاگەیاندووە بۆ سەرلەنوێ نووسینەوەی بەشێک لە ئایەتەکانی قوڕئانی پیرۆز و گۆڕینی ڕیزبەندییەکانیان، لەناو ئەو سوڕەتانەی قوڕئانی پیرۆزیش کە داعشی لەدیندەرچوو دەیەوێت بیگۆڕێت، سوڕەتی "الکافرون"ـەیە.
دەستگا ڕاگەیاندنەکان ڕوونیدەکەنەوە، ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش شیعەکان تۆمەتبار دەکات بە دەستکاریکردن و گۆڕینی دەقە قوڕئانییەکان، بە تایبەت ئایەتی ژمارە ( ٣٣ *) لە سوڕەتی "الأحزاب"، کە داعشی بێدین بە پێویستی دەزانێت ئەو ئایەتە بگۆڕێت و هەندێک لە وشەکانی بسڕێتەوە.
* إنّما يُريدُ اللهُ لِيُذْهِبَ عَنْكُمُ الرِّجْسَ أهْلَ البَيْتِ ويُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيراً.

إرسال تعليق