Ads (728x90)

"گریزمان" پۆشینی درێسی بەرشەلۆنەی ڕەتکردووەتەوە
ئەستێرەی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فەڕەنسا و یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی "ئەنتوان گریزمان"، دانینا بەوەی کە نزیکبوو لەوە درێسی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بپۆشێت.

لە هاوینی ڕابردوو "ئەنتوان گریزمان" لە بەرامبەر ٣٠ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ڕیال سۆسیدادی ئیسپانییەوە ڕووی کردە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی.

"ئەنتوان گریزمان" ڕایگەیاند، ئەو کاتەی یانەکەی پێشووی "ڕیال سۆسیداد" دابەزییە ڕیزی یانە پلە دووەکان، یانەی بەرشەلۆنە ئارەزووی دەکرد بیبەنە ڕیزەکانییەوە، بەڵام بارسا دەیویست بیکڕێت تا لە ڕیزی تیپی دووەمی یانەکە یاریان بۆ بکات.

بەڵام وەکو خۆی دەڵێت، "ئەنتوان گریزمان" ڕەتیکردووەتەوە درێسی یانەی بەرشەلۆنە ئیسپانی بپۆشێت، چونکە نەیویستووە لە ڕیزی تیپی دووەمی یانەکە یاری بکات، بەڵکو دەیویست لە ڕیزی تیپی یەکەمی یانەکە یاری بکات.

"ئەنتوان گریزمان" بەوە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "ئەو کات لە خولی یانە پلە دووەکان لەگەڵ یانەی ڕیال سۆسیداد یاریم دەکرد، بەڵام دەشمویست ڕیزەکانی ئەو یانەیە جێبهێڵم".

إرسال تعليق