Ads (728x90)

لە کلاسیکۆی ئیتاڵیا، یۆڤانتۆس لە میلانی بردەوە
"کارلۆس تێڤێز" خاوەن گۆڵی یەکەمی یۆڤی
له‌ ده‌ستپێکی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ٢٢ـی خولی ئیتاڵی "کاڵچیۆ"، یانه‌ی یۆڤانتۆس له‌سه‌ر یاریگای "یۆڤانتۆس ئه‌رینا" میوانداری یاری کلاسیکۆی کرد له‌گه‌ڵ ڕکابه‌ره‌ مێژووییه‌که‌ی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان.

گێمی یه‌که‌م به‌ به‌هێزی له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه‌ ده‌ستیپێکرد و، یانه‌ی یۆڤی توانی ئه‌و تایمه‌ به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی کۆتایی پێبێنێت، گۆڵه‌کانی یۆڤی له‌لایه‌ن "کارلۆس تێڤێز" له‌ خوله‌کی ٣١ و "لیۆناردۆ بۆنۆتشی"ـییه‌وه‌ تۆمار کران، گۆڵه‌که‌ی یانه‌ی یانه‌ی میلانیش له‌لایه‌ن "ئه‌نتۆنیللی"ـییه‌وه‌ تۆمارکرا.

له‌ گێمی دووه‌مدا، ئاستی یاریزانانی یۆڤی باشتر و به‌رزتر بوو، ئه‌وه‌ه بوو له‌ خوله‌کی ٦٤ـی یارییه‌که‌ و له‌لایه‌ن یاریزانی لاوی ئیسپانی "ئه‌لڤارۆ مۆراتا"ـه‌وه‌ توانیان گۆڵی سێیه‌م تۆمار بکه‌ن و ڕکابه‌ره‌که‌یان تووشی هه‌ره‌سهێنانی ده‌رووونی بکه‌ن، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆس به‌ ئه‌نجامی (٣-١) ته‌واو بوو.

به‌و ئه‌نجامه‌ش، یانه‌ی یۆڤانتۆس پێگه‌ی خۆی له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی به‌ ٥٣ خاڵ به‌هێزتر کرد، یانه‌ی میلانیش به‌ ٢٩ خاڵ به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی له‌ پله‌ی هه‌شته‌م مایه‌وه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت پله‌یه‌کی دیکه‌ش داببه‌زێت له‌ خشته‌ی ڕیزبه‌ندی.

إرسال تعليق