چاکە لە مرۆڤی ڕەنگاوڕەنگ نابینی
ئەگەر "با" بیەوێ، ئەملا و ئەولا دەکا
چەندە زۆرن براکانمان ئەگەر بە ژمارە بێ
بەڵام لە کاتی تەنگانەدا چەندە لە کەمی دەدا
مەبەستی پێشەوای گەورە "شافیعی" لە دێڕی یەکەمدا ئەوەیە، کە هاوڕێیەتی مرۆڤی خاوەن فرەڕەنگ و فرەڕوو و فرەئاراستە و فرەمەبدەئـ سوودت پێناگەیەنێت، وەکو چۆن کاتێک "با" هەڵدەکات ئەملا و ئەولا دەکات و ئاراستەیەکی دیاریکراوی نییە، مرۆڤی ڕەنگاوڕەنگیش هەمان سیفەتی هەیە و ئاراستە و باوەڕ و مەبدەئی جێگیری نییە، بە کورتی لێکچوونێکی تەواو لە نێوان مرۆڤی ڕەنگاوڕەنگ و "با"ـدا هەیە.مەبەستی پێشەوای گەورە "شافیعی" لە دێڕی دووەمدا ئەوەیە، کە گرنگ نییە چەند هاوڕێ و برادەرت هەن، بەڵکو گرنگ ئەوەیە برادەرەکانت چۆنن، ئایا بەس لە خۆشی لەگەڵت دان، یان لە تەنگانەش لەگەڵت دان..؟!، ئەو پێمان دەڵێ هاوڕێیەتی لەسەر بنەمای چۆنایەتی دابنێ، نەک لەسەر بنەمای چەندایەتی.
إرسال تعليق