Ads (728x90)

وێنەیەکی زەوی لە مەسافەی 180 ملیۆن کیلۆمەتردا
ئایا هیچ یەکێك لە مەسافەیەکی دوورەوە لە دەرەوەی زەوی تەماشای گۆی زەوی کردووە؟!، با پێکەوە لەو وێنەیە بڕوانین کە لەو بابەتە دامانناوە (وێنەکە بە قەبارەی گەورەتر لە کۆتایی بابەت دانراوە).

ئەو وێنەیە هی ئەستێرەی زەوییە کە لە لای ڕاستییەوە مانگ وەکو خاڵێکی بچووکی تیشکدار دەردەکەوێت، ئەو وێنەیە لەساڵی (2010) لەسەر مەسافەی 180 ملیۆن کیلۆمەتر و لەسەر پشتی یەکێك لە کەشتیگەلی سەر بە ئاژانسی (ناسا) ی ئەمریکی گیراوە.

گەورەیی بۆ خودای پەروەردگار.. کە هەرچەند ئەستێرەی زەوی گەورەیە، بەڵام ناتوانین لەو مەسافەیەدا جیای بکەینەوە!.. لە کاتێکدا خۆر لە ماوەی (10) خولەکدا ئەو مەسافەیە دەبڕێت!، (واتە: 180 ملیۆن کیلۆمەتر= (10) خولەکی تیشکیی).

بۆیە با بیر بکەینەوە، بۆ نموونە: تۆ بڵێی زەوی لە مەسافەی بلیۆن ساڵی تیشکی چۆن دەردەکەوێت؟!، بێگومان هەرگیز دەرناکەوێت لە بەردەم گەورەیی ئەو گەردوونەدا.

خودای گەورە لە ئایەتی (101) لە سوڕەتی (یونس) دەفەرمووێت: (( قُلِ انْظُرُوا مَاذَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا تُغْنِي الْآَيَاتُ وَالنُّذُرُ عَنْ قَوْمٍ لَا يُؤْمِنُونَ  )).. واتە: پێيان بڵێ: ته‌ماشا بكه‌ن‏ و سه‌رنج بده‌ن‏، کە خودا چى دروستكردووه‌ له‌ ئاسمانه‌كان ‏و لە زه‌ويدا، كه‌چى به‌ڵگه‌ و نيشانه‌ و ئاگاداريه‌كان‏ سووديان نيه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ باوه‌ڕ ناهێنن‏ و (ڕێبازى ئيمان ناگرنه‌به‌ر).

وێنەیەکی زەوی لە مەسافەی 180 ملیۆن کیلۆمەتردا

إرسال تعليق