Ads (728x90)

ئیعجازی شەو، کە ڕۆژ دادەپۆشێت
خودای گەورە ئەو دیمەنەی بۆ وێنا کردووین، کە شەو ڕۆژ دادەپۆشێت، ئەوە پێش چواردە سەدە، کە زانایان ئەوەیان نەزانیبوو و قوڕئانی پیرۆزیش بە ڕوونی باسیکردووە، ئێستا زانایان بە بەڵگە زانستییەکان ئەو موعجیزە قوڕئانییەیان پشتڕاستدەکەنەوە و دەیسەلمێنن، کە قوڕئان سەرچاوەی هەموو زانیارییەکە کە زانستی سەردەم پێیدەگات.

زانایان توانیویانە وێنەی بەرگی هەوایی گۆی زەویی بگرن، کە چینی ڕۆژ تێیدا زۆر بە باریکی دەردەکەوێت و تاریکایی لەسەرە..

لە سەردەمی پێغەمبەری خۆشەویستمان موحەممەد (دروودی خوای لەسەربێت) هیچ یەکێك پێشبینی ئەوەی نەدەکرد کە تاریکایی دەورەی ئەو چینەی ڕۆژ دەدات، بەڵکو خەڵك باوەڕیان وابوو کە ڕووناکی تا ئاستی خۆر درێژ دەبێتەوە. بەڵام قوڕئانی پیرۆز لە نیشانەیەکی مەزندا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە شەو ڕۆژ دادەپۆشێت، کاتێك لە ئایەتی (3) لە سوڕەتی (الرعد) دەفەرمووێت: (( يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ ))، واتە: خودای گەورە شه‌وى والێكردووه‌ كه‌ رۆژ داپۆشێت، به‌ ڕاستى له‌و شتانه‌دا، به‌ڵگه‌ و نيشانه‌ى زۆر هه‌ن بۆ كه‌سانێك بيربكه‌نه‌وه‌.

إرسال تعليق