Ads (728x90)

“کەناری ون” ڕازاوەیی سروشت لە بەهەشتی گۆشەگیردا“کەناری ون” دەکەوێتە سەر قووڵایی چەند مەترێك لە یەکێك لە دوورگەکانی “ماریتا”.. “کەناری ون” بە یەکێك لە دیمەنە دڵگیر و سەرسوڕهێنەرەکانی سروشت دادەنرێت.

شارەزایانی بواری سروشت و ژینگە پێیانوایە کە دوورگەکانی “ئەرخەبیل ماریتا” کە دەکەونە نزیك کەنارەکانی “بۆیرتۆ فالارتا” لە مەکسیك، چەندین سەدەیە بەهۆی چالاکی گڕکانییەوە لە ناوچەکە دروستبوونە.

لە سەرەتای نەوەدەکانیش، حکومەتی مەکسیکی هەلی چۆلبوونی ئەو دوورگانەی قۆستەوە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە سەربازییەکان، بەڵام دوای چەند ساڵێك لە گەڕان و ماندووبوون بە مەبەستی دابینکردنی پاراستنی یاساییانە بۆ دوورگەکانی “ئەرخەبیل ماریتا”، زانایان بە سەرکردایەتی “جاك کۆستۆ” کە بەناوبانگە بە ڕازیکردنی دەستەڵاتدارانی مەکسیك، سەرکەوتووبوون لە ڕاگەیاندنی دوورگەکانی “ماریتا” وەکو پارکێکی نیشتیمانی پارێزراو لە هەر هەوڵدانێك بۆ ڕاوکردن یان هەر چالاکییەکی مرۆییانەی زیانبەخش تیایاندا.

تاوەکو ئەمڕۆش، دوورگەکانی “ماریتا”چۆلن، خاوەنی بەلەمە ڕێپێدراوەکانیش دەتوانن گەشتیاران بگوازنەوە بۆ بینینی دیمەنە سەرسوڕهێنەرەکانی سروشت لە مەسافەیەکی نزیکەوە.

“کەناری ون” ڕازاوەیی سروشت لە بەهەشتی گۆشەگیردائەو شوێنە سیحراوییە هیچ کەسێك ناتوانێت پێیبگات تەنها لە ڕێگەی تونێلێك نەبێت کە درێژییەکەی هەشت پێیە و دەیبەستێتەوە بە ئۆقیانۆسی هێمن، گەشتیارانیش دەتوانن بەردەوام بن لە ڕۆیشتن لەو شوێنە بە ڕێگەی مەلەکردن بۆ گەیشتن بەو بەهەشتە گۆشەگیرە.

کاتێك بۆ یەکەمجار وێنەی دوورگەکانی “ئەرخەبیل ماریتا” لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە، زۆر کەس باوەڕیان بەوە نەکرد کە شوێنێکی ئەوها لە واقیعدا هەبێت و بە فێڵ و دەستکارییەکانی فۆتۆشۆپ وەسفیانکرد، بەڵام “کەناری ون” ڕاستییەکە لە دیمەنە سەرسوڕهێنەرەکانی سروشت، کە گەشتیاران ڕووی تێدەکەن بۆ چێژ وەرگرتن لە جوانییەکانی و هەڵمژینی هەوا پاکژەکەی و بەسەربردنی چەند ساتەوەختێك لە کەشوهەوا ڕۆمانسییەکەی.


إرسال تعليق