Ads (728x90)

قوڕئان و جوانترین وێنەی ساڵی 2013
پێگەی ئاژانسی ئاسمانی (ناسا) وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە، کە بە جوانترین وێنەی ساڵی 2013 دادەنرێت.

وێنەکە لە باکوری کەنەدا گیراوە، تێیدا شەفەقی جەمسەری بە ڕەنگی سەوز دەردەکەوێت کە نەیزەکێك گوزەری پیادا دەکات، کە لە ئەنجامی گوزەر پیاداکردنی نەیزەکەکە، شەفەقە جەمسەرییەکە لە سنوری بەرگی هەوایی دەبریسکێتەوە.

دیاردەی شەفەق و چۆنییەتی پێکهاتنی ڕەنگەکان تێیدا، تا ئێستاش زانایانی تووشی سەرسوڕمان کردووە و زانایان بە جوانترین وێنەکانی دادەنێن.

بۆیە خودای گەورە سوێندی پێخواردووە، کاتێك دەفەرموویت: (( فَلَا أُقْسِمُ بِالشَّفَقِ * وَاللَّيْلِ وَمَا وَسَقَ)) الانشقاق ـ 16 و 17 ـ، واتە: سوێندم (به‌و كاته‌ى دواى خۆرئاوا بوون) ئاسۆ سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت، به‌ شه‌و و ئه‌وه‌ى كه‌ كۆى ده‌كاته‌وه‌ (شه‌وگار ئاده‌ميزاد له‌ماڵى خۆيدا و، گيانداران له‌ شوێنى خۆيان ‏و باڵنده‌كان له‌هێلانه‌كانياندا كۆده‌كاته‌وه‌).

کلیك لەسەر وێنەکە بکەن بۆ بینینی بە قەبارەی گەورەتر.

إرسال تعليق