Ads (728x90)

“دیمبا با” ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکەی دەفرۆشێت و پارەکەی دەبەخشێتە موسڵمانە لێقەوماوەکانی بۆرما
لە هەنگاوێکی خێرخوازی نموونەییدا، ئەستێرەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی “دیمبا با” ئۆتۆمبێلەکەی فرۆشت و پارەکەی بەخشییە موسڵمانە لێقەوماوەکانی هەرێمی بۆرما.

بە گوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە وەرزشییە جیهانییەکان، “دیمبا با” ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکەی خۆی بۆ بەرژەوەندی و سوودمەندبوونی موسڵمانە لێقەوماوەکانی هەرێمی بۆرما فرۆشتووە، کە بەهۆی پرۆسەکانی چەوساندنەوەی ئایینی و هەوڵەکانی جینۆسایدکردنەوە، لە هەلومەرجێکی ئێکجار دژواردا ژیان دەگوزەرێنن.

شایەنی باسە “دیمبا با” دەستێکی گەورەی هەیە لە کارە خێرخوازییەکاندا کە خزمەت دەگەیەنن بە ئایینی ئیسلام، ماوەیەك لەمەوبەریش بڕە پارەیەکی زۆری بەخشی بۆ بنیاتنانی مزگەوتێك لە لەندەنی پایتەختی بەڕیتانیا.

إرسال تعليق