Ads (728x90)

چوارینە زێڕینەکان
چوار شت مرۆڤ پێیان گەورە دەبێت:
ئەدەب.. زانست.. داوێنپاکی.. ئەمانەتپارێزی.
****
چوار شت مرۆڤ بەرز دەکەنەوە، تەنانەت ئەگەر زانستیشی نەبێت:
نەرمونیانی.. خاکگەرایی.. سەخاوەت.. ڕەوشتبەرزی.
****
چوار شت ڕووگەشی دەبەخشنە مرۆڤ:
وەفاداری.. چاوتێری.. قسەخۆشی.. گوێڕایەڵی بۆ پەروەردگار.
****
چوار شت مانەوەیان بۆ نییە:
خۆشەویستی خراپەکاران.. ئەو ماڵەی ڕێزگرتنی تێدا نەبێت.. ماڵی حەڕام.. دەستکەوتێك شارەزایی تێدا نەبێت.
****
چوار شت دووپات لە خۆشەویستی دەکەنەوە:
ڕووخۆشی.. چاکەکردن لەگەڵ خەڵك.. نیازی تەبایی.. وازهێنان لە دووبەرەکی.

إرسال تعليق