Ads (728x90)

فێرگسۆن وازهێنانی یەکجاری خۆی لە ڕاهێنان ڕاگەیاند
لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانییدا کە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت ئەمڕۆ (8 / 5 / 2013) بڵاوکرایەوە، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی پاڵەوانی ئەو وەرزەی (پرێمەرلیگ) وازهێنانی (سێر ئەلێکس فێرگسۆن) ی ڕاهێنەری ڕاگەیاند.

(سێر ئەلێکس فێرگسۆن) لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەو وەرزەدا، دوای (27) ساڵ لە مەشقدانەوەی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، بە یەکجاری دەستبەرداری ئەرکی ڕاهێنەرایەتی دەبێت.

لەوبارەیەوە (سێر ئەلێکس فێرگسۆن) گوتی: بڕیازی وازهێنانەکەم دوای بیرکردنەوەیەکی قووڵ بوو، چونکە ئەو بڕیارە وەکو ئەو بڕیارانە نییە کە مرۆڤ بە سانایی .

شایەنی باسە (سێر ئەلێکس فێرگسۆن) لە ساڵی (1986) لە پۆستی سەرپەرشتیکردنی مەشقدانی شەیتانە سوورەکان دەستبەکار بووە، لە ماوەی (27) ساڵ مانەوەشیدا لەو ئەرکەدا، (13) نازناوی (پرێمەرلیگ) و (5) نازناوی (جامی ئینگلتەرا) و (4) نازناوی (جامی ڕابیتەی یانەکانی ئینگلتەرا) و (2) جار نازناوی (چامپیۆنسلیگ) و (1) جار نازناوی (جامی جیهانی یانەکان) ی بۆ بەدەستهێناون.

إرسال تعليق