Ads (728x90)

فەرموودەیەکی پێغەمبەر “دخ” لەسەر بوتڵەکانی ئاو دادەنرێت
کۆمپانیاکانی ئاوی خواردنەوە لە ئوستوڕاڵیا، هەڵساون بە دانانی بەشێکی فەرموودەیەکی حەزرەتی موحەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت) لەسەر بوتڵەکانی ئاو، کە فەرموودەکە دەربارەی دەستبڵاوییە (اسراف).

کۆمپانیاکانی ئاو لە ئوستوڕاڵیا ئەو دەستەواژەیان لەسەر بوتڵە ئاوەکان داناوە: (( do not waste water even if you were at arunning stream  prophet Muhammad ))، واتای ئەو دەستەواژەیە: دەستبڵاوی مەکەن لە سەرفکردنی ئاودا، تەنانەت ئەگەر لەسەر ڕووباریش بن.. کە ئەو دەستەواژەیە بەشێکی فەرموودەیەکی پێغەمبەری خۆشەویستمانە (دروودی خوای لەسەر بێت).

فەرموودەکەی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) ئەوەیە: حەزرەتی موحەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت) بە لای (سەعد) تێدەپەڕێت کە دەستنوێژی هەڵدەگرت، پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) پێیفەرموو: ئەو دەستبڵاوییە (اسراف) چییە دەیکەی ئەی (سەعد)؟!، (سەعد) بە پێغەمبەری فەرموو: ئایا دەستبڵاوی (اسراف) لە دەستنوێژدا هەیە؟!، پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) فەرمووی: بەڵێ، تەنانەت ئەگەر لەسەر ڕووبارێکیش بیت کە ئاوی لەبەر بڕوات.

إرسال تعليق