Ads (728x90)

چارەسەری سپیبوونی قژ بەبێ ڕەنگکردنەوە
توێژەرە ئەوروپییەکان ڕایانگەیاند، دواجار چارەسەرییەکییان دۆزیوەتەوە بۆ نەهێشتنی کێشەی سپیبوونی قژ، ئەو چارەسەرییە ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ ئەوانەی کە تووشی ئەو گرفتە بوونە، ئیدی پەنا نەبەنە بەر بۆیەکردنەوەی قژیان.

توێژەرەکان ئاماژەیانکردووە بۆ ئەوەی، کە سەرکەوتوو بوونە لە دۆزینەوەی چارەسەرییەکی نوێ کە پشتدەبەستێت بە تیشکی سەروو وەنەوشەیی (ب) کە ناسراوە بە (بسۆدۆکاتالیز)، کە پێشتر ئەو ئەو چارەسەرییە کاریگەرییەکەی لە چارەسەرکردنی نەخۆشی ڕۆیشتنی ڕەنگی سروشتی پێست دەرکەوتبوو.

توێژەران دەڵێن: توێژینەوەکەیان (2411) کەسی گرتووەتەوە کە دووچاری کێشەی (ڕۆیشتنی ڕەنگی سروشتی پێست) بوو بوون، چارەسەرییەکەش کاریگەری خۆی پیشانداوە لە گەڕاندنەوەی ڕەنگی سروشتی بۆ پێست، بۆیە ئەوان هیوایان زۆرە کە ئەو چارەسەرییە ببێتە دەرمان بۆ گەڕاندنەوەی ڕەنگی سروشتی بۆ قژ بەبێ بۆیەکردنەوەی.

شایەنی باسە ئەو توێژینەوەیە لە لایەن چەند زانایەك لە زانکۆی (برادفۆرد) لە بەریتانیا و زانکۆی (غریفسوالد) لە ئەڵمانیا ئەنجامدراوە.

إرسال تعليق