Ads (728x90)

فەرموودەیەکی قودسی زۆر واتادار، کە گوزارشتە لە ڕۆژگاری ئەوڕۆ
پێغەمبەری خۆشەویستمان موحەممەد (دروودی خوای لەسەربێت) لە فەرموودەیەکی قودسی زۆر واتادار و تایبەتدا، لەسەر زاری خودای پەروەردگارەوە دەفەرمووێت: من و مرۆڤ و جنۆکە لە هەواڵێکی گەورەداین ـ ـ من دروستی دەکەم، غەیری من دەپەرستێ ـ ـ من ڕزقی پێدەدەم، سوپاسی غەیری من دەکات ـ ـ چاکەی من بۆ بەندەکانم دێتە خوارەوە، خراپەی ئەوانیش بۆ لای من بەرز دەبێتەوە ـ ـ بە بەخششەکانم خۆم لایان خۆشەویست دەکەم و من دەوڵەمەندم و پێویستم پێیان نییە ـ ـ کەچی ئەوان بە گوناهەکانیانەوە توڕەم دەکەن و لە هەموو شتێکیش زیاتر پێویستییان بە منە!.

ئەهلی زیکری من ئەهلی کۆڕ و مەجلیسی منن، هەر یەکێك بیەوێت لە ئەهلی  کۆڕ و مەجلیسی من بێت، با یادی من بکاتەوە.. ئەهلی تاعەت و گوێڕایەڵی من ئەهلی خۆشەویستی منن، ئەوانەشی لە فەرمان و گوێڕایەڵی من دەردەچن، لە میهرەبانی خۆم هیوابڕاویان ناکەم، ئەگەر بۆ لای من گەڕانەوە، منیش دەبمە خۆشەویستییان، ئەگەریش نەگەڕێنەوە، ئەوە هەر منم پزیشکی دەردیان.. ئەگەر یەکێکیان ڕووم تێبکات، من لە دوورەوە پێیدەگەم، ئەگەریش یەکێکیان پشتم لێبکات و سەرپێچیم بکات، من لە نزیکەوە بانگی دەکەم و پێیدەڵێم: بۆ کوێ دەڕۆی؟!، ئایا جگە لە من پەروەردگارێکی دیکەت هەیە؟!.

هەر چاکەیەك لە لای من بە (10) و زیاتریشە، هەر خراپەیەکیش لە لای من بە (1) ە و لەوانەشە لە خاوەنەکەی ببورم.. سوێند بە گەورەییم، ئەگەر داوای لێخۆشبوونم لێبکەن، لێیان خۆش دەبم.

دەقی تەواوی فەرموودەکە:

( إني والإنس والجن في نبأ عظيم ، أخلق ويُعبد غيري ، أرزق ويُشكر سواي ) ( خيري إلى العباد نازل ، وشرّهم إليّ صاعد ، أتودد إليهم بالنعم وأنا الغني عنهم ! ويتبغّضون إليّ بالمعاصي وهم أفقر ما يكونون إليّ ) ( أهل ذكري أهل مجالستي ، من أراد أن يُجالسني فليذكرني . أهل طاعتي أهل محبتي . أهل معصيتي لا أقنطهم من رحمتي ، إن تابوا إليّ فأنا حبيبهم ، وإن أبَوا فأنا طبيبهم ، أبتليهم بالمصائب لأطهّرهم من المعايب ، من أتاني منهم تائباً تلقّيته من بعيد ، ومن أعرض عني ناديته من قريب ، أقول له : أين تذهب ؟ ألك رب سواي ! ) ( الحسنة عندي بعشرة أمثالها وأزيد ، والسيئة عندي بمثلها وأعفو ، وعزتي وجلالي لو استغفروني منها لغفرتها لهم ).

إرسال تعليق