Ads (728x90)

“کەفی دەریا” نهێنیەکی گرنگ لە فەرموودەکانی پێیغەمبەردا
ئایا ئەو فەرموودانەی پێغەمبەرت (دخ) بینیوون، کە دەستەواژەی “کەفی دەریا” لەخۆدەگرن؟!!،. لە ئێستادا زوومی کامێراکان ئەو دیمەنانەمان بۆ دەخەنەڕوو کە “کەفی دەریا” شارێك بە تێکڕایی دادەپۆشێت، شەپۆڵەکانی “کەفی دەریا” سنووری لێوارەکانی دەریا دەبەزێنن و ئاوەدانی پڕ دەکەن، لێردەدا جێگەی خۆیەتی بپرسین و بزانین، ئاخۆ چ نهێنییەکی گەورە و گرنگ لە پشت ئەو فەرموودانەی پێغەمبەری خۆشەویستماندا (دخ) هەن کە دەستەواژەی “کەفی دەریا” لەخۆدەگرن؟!. لێرەدا لەگەڵ دانانی وێنەکان، چەند فەرموودەیەکی پێغەمبەر (دخ) دادەنێین کە دەستەواژەی “کەفی دەریا” لەخۆدەگرن، با خوێنەرانیش نزیکببنەوە لە مەودا و ڕەهەندە زۆرەکانی فەرموودەکانی خۆشەویست (دخ).

(( ما علی الارض من أحد یقول: لا اله الا الله والله ااکبر ولا حول ولا قوة الا بالله العلی العظیم الا كفّرتْ خطاياه ولو كان مث زبد البحر))، واتە: هەر یەکێك لەسەر زەوی ئەو زیکرە بخوێنێت: لا اله الا الله والله ااکبر ولا حول ولا قوة الا بالله العلی العظیم الا كفّرتْ خطاياه ولو كان مث زبد البحر، ئەوە بەهۆیەوە خودای گەورە گوناهەکانی دەسڕێتەوە، تەنانەت ئەگەر  بە  ئەندازەی “کەفی دەریا” ش بن.

“کەفی دەریا” نهێنیەکی گرنگ لە فەرموودەکانی پێیغەمبەردا
هەریەکێك لە  کاتی چوونی بۆ سەر جێگای خەوتنی سێ جار بڵێت: (( استغفر الله الذي لا اله الا الله  هو الحي  القيوم وأتوب اليه ثلاث مرات، غُفرتْ ذنوبه وإنْ كانتْ مثل زبد البحر))، ئەوە خودا بەهۆیەوە لە گوناهەکانی خۆش دەبێت تەنانەت ئەگەر  بە  ئەندازەی “کەفی دەریا” ش بن.

خوێندنی ئەوە زیکرە: (( سبحان ربي لا إله الا انت من اسباب غفران ذنوبك التي كزبد البحر ))، دەبێتە هۆکاری لێخۆشبوون لە گوناهەکانت کە بە ئەندازەی “کەفی دەریا” ن.

“کەفی دەریا” نهێنیەکی گرنگ لە فەرموودەکانی پێیغەمبەردا
پێغەمبەری خۆشەویستمان لە فەرموودەیەکییدا دەفەرمووێت: (( ان المسلم اذا لقی اخاه المسلم فاخذ بیدە، تحاتت ذنوبهما کما یتحات الورق عن الشجرة الیابسة فی یوم ریح عاصف والا غفر لهما ولو کانت ذنوبهما مثل زبد البحر))، واتە: ئەگەر موسڵمان گەیشتە برای موسڵمانی و دەستی خستە ناو دەستی و تەوقەی لەگەڵ کرد، گوناهەکانیان هەڵدەوەرن هەروەکو چۆن گەڵای دارێکی وشکبوو لە ڕۆژێکی گەردەلول و بادا هەڵدەوەرن و، خودای گەورە لە گوناهەکانیشیان خۆش دەبێت تەنانەت ئەگەر گوناهەکانیان بە  ئەندازەی “کەفی دەریا” ش بن.

هەر کەسێك ئەو زیکرە سەد جار بخوێنێت لە کاتی بەیانی و ئێوارەدا، خودای گەورە گوناهەکانی دەسڕێتەوە، تەنانەت ئەگەر  بە  ئەندازەی “کەفی دەریا” ش بن: (( لا اله الا الله وحدە لا شریك لە، لە الملك وله الحمد یحیی و یمیت وهو حی لا یموت، بیدە الخیر وهو علی کل شئ قدیر )).

إرسال تعليق