Ads (728x90)

هۆکاری بوونی جیاوازی لە ڕەنگی پێستی مرۆڤەکان
ڕەنگی پێستی مرۆڤەکان جیاوازە، بە کەمیش وایە لەیکچوون لە ڕەنگی پێستیان بەدیبکرێت، چونکە هەر مرۆڤێك خاوەن تایبەتمەندیی خۆیەتی لە هەر پێکهاتەیەکی جەستەییدا، بەڵام با بزانین هۆکاری بوونی ئەو جیاوازییە چییە لە ڕەنگی پێستی مرۆڤەکان؟!.

زانایان دەڵێن: لەناو جەستەی مرۆڤدا مادەیەك هەیە بەناوی (میلانین)، ئەو مادەیە بەرپرسە لە ڕەنگی مرۆڤ و، مرۆڤەکان ئەو مادەیە بە شێوەی جینی و بۆ ماوەیی (وراثی) لە یەکێك لە دایکی یان باوکی وەردەگرێت.

هەروەها ئەو مادەیە بەرپرسە لە ڕەنگی قژ و ڕەنگردنەکەشی، کاتێکیش ئەو مادەیە لاواز دەبێت، توانای بەرداومبوونی نامێنێت لە ڕەنگکردنی قژ، ئەمەش ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ دەرکەوتنی پیری و نیشانەکانی لەسەر جەستەی مرۆڤ.

إرسال تعليق