Ads (728x90)

نهێنی کەوتنی دیکتاتۆرەکان "زەینولعابدین و موبارەك و قەزافی"
بۆچی چارەنووسی "زەینولعابدین و موبارەك و قەزافی" بەو شێوەیە "بە دیاریکراوی" کۆتاییهات..؟!، ئەی بۆچی چارەنووسی هەر یەکێکیان جیاواز بوو لەوەکەی تر..؟!، ئەی بۆچی چارەنووسیان وەکو یەك نەبوو..؟!.. ئایا پێتوایە کەوتنی ئەو ستەمکارانە تەنها بە ڕێکەوت بوو..؟!، یان ئەوە زەللەی میهرەبانی بوو کە پشتی شکاندن و کردنی بە پەندی زەمانە؟!.

با لەو بابەتەدا هۆکاری کۆتایی چارەنووسی تایبەتی هەریەك لەو سێ دیکتاتۆرە بزانین، کە نهێنییەکی گەورە لەخۆدەگرێت و پێماندەڵێت: کە ئەوە زەبری خودای خاوەن قودڕەتی ڕەها بوو لەسەر دونیا، زەبری قیامەتیش خودا هەر خۆی دەزانێت چۆن چۆنییەكە و لەبەر چاوی هەموو مرۆڤەکان ڕیسوایان دەکات!.

  1. زەینولعابدین ئیبن عەلی سەرۆکی هەڵهاتووی تونس بەوە ناسراو و بەناوبانگ بوو، کە دژایەتی ئایین و مزگەوت و حیجابی دەکرد، سەرەنجام چارەنووسی خۆی لە وڵاتی سعودیە دۆزییەوە، لەوێ ڕۆژانە پێنج جار گوێبیستی دەنگی بانگ دەبێت..!، ئەگەریش کەسوکار و خێزانەکەی بچنە دەرەوە دەبێت حیجاب بپۆشن لانیکەم بۆ ئەوەی نەناسرێنەوە..!. سبحان الله العظیم.
  2. حوسنی موبارەك سەرۆکی لەکارلادراوی میسر ناسراو و بەناوبانگ بوو بە ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە وڵات و کارە دیارەکانیشی بریتی بوون لە بایەخدان بە پڕ کردنی زیندانەکان لە خەڵکی بێتاوان و دادگاییکردنیان بە جۆرەها شێوەی ستەمکارانە، سەرەنجام هەمان چارەنووسی هاتەوە ڕێ، چونکە وەکو دەبینین لە زیندانەوە دەیبەنە دادگا، لە دادگا دەیبەنەوە بۆ زیندان، وەکو لێی دەگێڕنەوە بەردەوام ئەو دەستەواژە دەڵێتەوە: "حسبی الله ونعم الوکیل"!، هەمان ئەو دەستەواژەیەی ستەملێکراوان لە سەردەمی فەرمانڕەواییەتی ئەو دەیانگوتەوە..!، سبحان الله العظیم.
  3. موعەممەر قەززافی سەرۆکی لەناوبراوی لیبی ناسراو و بەناوبانگ بوو بە پیادەکردنی پیلانگێڕی و کوشتن و تیرۆرکردن، سەرەنجام چارەنووسی وا کەوتەوە کە هەموو جیهان لە دژی کەوتنە پیلانگێڕان تاوەکو کوژرا و هەتککرا، قەززافییەك کە بە گەلەکەی دەووت: جورج!!، بەڵام ئایا لە کوێ کوژرا..؟!، لە ناو ڕێڕەوێکی تەندروستی "زێراب" کە جورجی تێدا کۆدەبنەوە ..!، سبحان الله العظیم.

گەورەیی بۆ تۆ ئەی خودایە، کە جوانترین وێنەکانی دادگەری خۆتمان پیشان دەدەیت، گەورەیی بۆ تۆ ئەی خودایە، کە ئەوپەڕی دادپەروەریت دەبینین.

إرسال تعليق