Ads (728x90)

گرنگ: کۆتاییهاتنی سەردەمی مۆبایل نزیکە
گۆڤاری  (وایرد مەگەزین) ـی ئەڵمانی، کە بەناوبانگە لە بواری تەکنەلۆژیادا، پێشبینی کۆتاییهاتنی سەردەمی مۆبایل و ئامێرەکانی تابلێت و خێراتربوونی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتی کردووە.

گۆڤارەکە پێشبینی دەرکەوتنی هۆکاری پەیوەندیکردنی نوێشی کردووە کە بەهۆیانەوە بەکارهێنەری ئاسایی دەتوانێت ئاگاداری داتاکانی بێت.

(کیڤن کیلی) بیرمەند و نووسەر لە بواری تەکنەلۆژیادا، لە میانی کۆنگرەیەکدا لە وڵاتی تایوان، چەند لێدوانێکی لە بەردەم کۆمەڵێك لە ئەدمینی کۆمپانیا تەکنەلۆژیاییەکان دەربارەی داهاتووی ئینتەرنێت پێشکەشکرد.

(کیڤن کیلی) دەڵێت: زۆربەی مەبەستەکانی مرۆڤ لە بەکارهێنانە ڕۆژانەییەکانییدا پەیوەستبوونە بە ئینتەرنێت، بەڵگەشی هێنایەوە بە (چاویلکەی گۆگڵ) کە بەمدواییانە پەردەی لەسەر لادرا، کە بە یەکەم توخمی نەوەی داهاتووی بەرهەمە تەکنەلۆژیاییەکان دادەنرێت کە چاوەڕاون دەکرێت هەیمەنەی ئێستای مۆبایل و ئامێرەکانی تابلێت تێکبشکێنێت.

(کیڤن کیلی) هەروەها دەڵێت: سەرکەوتنی داهێنان و ئامێرەکان لە داهاتوودا، لەسەر تواناکانیان لەسەر ونبوونیان لە ژیانماندا دەوەستێت (واتە: سوودیان لێوەربگرین بەبێ ئەوەی بیانبینین)، بەو واتایەی کە باشترین حاڵەتی نموونەیی ئەوەیە کە هیچ ئامێرێك هەڵنەگرین (بە شێوەیەکی ڕەهایی).

(کیڤن کیلی) پێیوایە کە هەموو ئامێر و ئامرازە تەکنەلۆژیاییەکانی داهاتوو بە پارچەی باریك و بچووکی ئەلیکتڕۆنییەوە بەهێزکراون بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەمەر بەکارهێنەر و گەیاندنی بە تۆڕەکانی گواستنەوەی داتاکان.

لە کۆتاییدا (کیڤن کیلی) دەڵێت: زانیارییەکان زۆرترین ئەو قەوارانەن کە لەسەر ئەستێرەی زەوی ڕوو لە فراوانبوونن، لە داهاتووشدا بەشێك لە بەدەستهێنانی سەروەت پشتدەبەستێت بە تواناکان لەسەر کۆکردنەوە و بەڕێوەبردن و پۆڵێنکردن و شیکردنەوەی داتاکان.

إرسال تعليق