Ads (728x90)

شیردان شاکیری: شانازی بە ئیسلامەوە دەکەم
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، "شیردان شاکیری" یاریزانی ئاستبەرز و ئەستێرەی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی ڕایگەیاند، خۆم بە موسڵمان دەزانم و شانازی بە ئیسلامەوە دەکەم.

(شیردان شاکیری) کە پێشتر لە ڕیزەکانی یانەی بازلی سویسری یاریکردووە، دەڵێت: من شەڕاب ناخۆمەوە، گۆشتی بەراز ناخۆم، ڕۆژانە هەر پێنج نوێژە فەرزەکە  ئەنجام دەدەم.

ناوبراو هەروەها دەڵێت: هەمیشە ڕێز لە کاتەکانی  نوێژ دەگرم، من شانازی بە ئیسلامەوە دەکەم و بە گوێرەی تواناش بڵاوی دەکەمەوە.

شایەنی وتنە، کە "شیردان شاکیری" ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانە باڤارییەکە پێشکەش دەکات و، توانیوویەتی لێهاتوویی خۆی لەناو یاریگادا بسەلمێنێت.

إرسال تعليق