Ads (728x90)

“هەوری تێپەڕبوو” فڕۆکەیەك لە شێوەی هەور
ڕاستە بیرۆکەکە شێتانە دەردەکەوێت، بەڵام لە ڕابردوودا بینیمان کە دەیان بیرۆکەی شێتانە بوونە واقیع.

“هەوری تێپەڕبوو” دیزاینی باڵۆنێکی زەبەلاحە، کە لە چەندین باڵۆنی زەبەلاح پێکدێت کە لەسەر شێوەی خڕەتۆپی لكێندراو بە یەکتر دەردەکەوێت، کە شیوەی پەڵە هەورێکی زەبەلاح دەنوێنن.

پڕۆژەی “هەوری تێپەڕبوو” بۆ مەبەستی دەستەبەرکردنی جۆرێکی تر لە هۆکارەکانی گواستنەوە لە نێوان شارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دیزاینکراوە.

“هەوری تێپەڕبوو” فڕۆکەیەك لە شێوەی هەور
ئەوەی وایکرد دیزاینەری “هەوری تێپەڕبوو” کە ناوی (باروس) ە بیر لەو شێوازە بکاتەوە، ئەوە بوو، کە گەشتکردن بۆ مەبەستی چێژوەرگرتن، پێویستی بە هاتوچۆی لەسەرخۆ هەیە کە زیاتر لەگەڵ باڵۆنەکان دەگونجێت تا لەگەڵ فڕۆکەکان، ئیدی لەمەودوا لەگەڵ “هەوری تێپەڕبوو” هیچ بەربەستێکی شووشەیی نابینیت لە نێوانی خۆت و نێوانی چێژوەرگرتن لە دیمەنە ڕازاوەکانی سروست.

پێشنیاری بەرگکردنی ئەو باڵۆنانەش کراوە بە مادەی پۆڵا، ئەمەش بۆ مەبەستی پاراستنیان لە ڕوودانی تەقینەوە، ئەوەشی سەیرە لەو بیرۆکەیەدا ئەوەیە، کە باڵۆنەکە بە ئاراستەیەکی دیاریکراو ناجوڵێت، بەڵکو خۆی ڕادەستی با دەکات کە بۆ هەر ئاراستەیەك بیبات.

بۆیە (باروس) پرسیار دەکات: بۆچی بەردەوام گەشتەکانمان ئەنجام دەدەین کە ئاراستەکانیان دەزانین؟!، بۆچی ئاراستەی گەشتەکانمان بۆ با جێنەهێڵین؟!!.

إرسال تعليق