Ads (728x90)

ویگان نازناوی جامی ئینگڵتەرای بردەوە
لە یاری کۆتایی جامی ئینگڵتەرا، کە دوێنێ لە نێوان هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و یانەی ویگان لەسەر یاریگای مێژوویی "وێمبڵی" ئەنجامدرا، یانەی ویگان موفاجەئەیەکی گەورەی دروستکرد و شکستی بە یانەی مانچستەر سیتی هێنا، پاش ئەوەی لە کاتی زیادکراوی یارییەکەدا بە تۆمارکردنی گۆڵێکی کوشندە یارییەکەی بە ئەنجامی (1-0) بردەوە.

بەو بردنەوە مێژووییەش، یانەی ویگان بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا ئەو نازناوەی بەدەستهێنا، ئەوە لە کاتێکدا هەموو پێشبینییەکان یانەی مانچستەر سیتیان کردبووە پاڵەوان، بەڵام یانەی ویگان بە شایستەییەوە نازناوەکەی بۆ خۆی مسۆگەر کرد چونکە بەهێزتر دەرکەوت و ئاستێکی بەرز و گەورەی پێشکەشکرد.

إرسال تعليق