Ads (728x90)

ئایا پێشتر گوێبیستی ئەوە بوویت ئۆتۆمبێلێك هەبێت بە تایبەتمەندیی فڕین، واتە چەشنی فڕۆکە بفڕێت؟!، ئەگەر ئەوە خەون بووە بە لاتەوە، ئێستا خەونەکە بووەتە ڕاستی، چونکە ئۆتۆمبێلی (TF-X) بە دوو بزوێنەر بە هێزی فڕینی (600) ئەسپ دەتوانێت بفڕێت، بزوێنەرێکی یەدەگیشی لەگەڵدایە بە هێزی فڕینی (300) ئەسپ.

ئۆتۆمبێلە فڕیوەکە بە غاز و کارەبا کار دەکات و فڕۆکەوانێکی ئۆتۆماتیکی بۆ بەرزبوونەوە و نیشتنەوە هەیە، خێراییەکەشی لەوپەڕیدایە، چونکە لە کاتژمێرێکدا توانای بڕینی (320) کیلۆمەتری هەیە، مەداکەشی دەگاتە مەسافەی (800) کیلۆمەتر لە یەکجاردا.



إرسال تعليق