لەوانەیە ناونیشانی ئەو بابەتە تا ڕادەیەك سەرسوڕهێنەر بێت، بەڵام ئەوە ڕاستییەکی قوڕئانییە و پێویستە هەموومان بیزانین. با پێکەوە لەو بابەتە وردببینەوە.
سێ بانگخواز بە لای قەومێكی ئاگرپەرست تێدەپەڕن و داوایان لێدەکەن دەستهەڵگرن لە ئاگرپەرستی و ڕووبکەنە خواپەرستی، بەڵام قەومەکە بە قسەیان ناکەن.
پیاوانی پادشای قەومەکە دێن و بانگخوازەکان دەستگیر دەکەن و دەیانبەنە لای پادشا، پادشاش نکۆڵی لە قسەکانیان دەکات، بۆیەش بانگی ساحیرە تایبەتەکەی دەکات بۆ ئەوەی گفتوگۆیان لەگەڵ بکات و بۆیان بسەلمێنێت کە قەومە ئاگرپەرستەکەی لەسەر حەقن.
ساحیرە تایبەتەکەی پادشاکە بە بانگخوازەکان دەڵێت: چەند پرسیارێکتان لێدەکەم، پێویستە وەڵامم بدەنەوە، بانگخوازەکان پێیدەڵێن: ئەگەر وەڵامی پرسیارەکانمان دایەوە، باوەڕ بە ئایینەکەمان دەهێنی؟.. ساحیرەکە گوتی: بەڵێ.. پادشا هەراسان بوو و گوتی: چۆن چۆنی ئەی ساحیر؟!.. ساحیرەکە گوتی: گەورەم دڵنیابە، چونکە ئەوانە ناتوانن وەڵامی پرسیارەکانم بدەنەوە.
ساحیرەکە پرسیارەکانی ئاراستەی بانگخوازەکان کرد و پێی گوتن:
بانگخوازەکان تووشی سەرسوڕمان هاتن و کەوتنە بیرکردنەوە، بەڵام یەکێکیان هاواری کرد و بە ساحیرەکەی گوت: من وەڵامی پرسیارەکانت دەدەمەوە و دەستیکرد بە وەڵامدانەوە و گوتی:

- ئەو شتە چییە کە خودا پێینازانێت؟.
- ئەو شتە چییە کە خودا داوای دەکات لە بەندەکانی؟.
- ئەو شتە چییە کە لە گەنجینەی خودا نییە؟.
- ئەو شتە چییە کە لە لای مرۆڤەکان هەیە و لە لای خودا نییە؟.
- ئەو شتە چییە کە خودا لەسەر خۆی قەدەغە کردووە؟.
بانگخوازەکان تووشی سەرسوڕمان هاتن و کەوتنە بیرکردنەوە، بەڵام یەکێکیان هاواری کرد و بە ساحیرەکەی گوت: من وەڵامی پرسیارەکانت دەدەمەوە و دەستیکرد بە وەڵامدانەوە و گوتی:
- ئەو شتەی کە خودا پێینازانێت، هاوبەشە (شریك) لە موڵکەکەیدا: (( وَجَعَلُوا لِلَّهِ شُرَكَاءَ قُلْ سَمُّوهُمْ أَمْ تُنَبِّئُونَهُ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِي الْأَرْضِ )) سوڕەتی (الرعد) ئایەتی (33)، واتای ئایەتەکە: نهفامان شهريكيان بۆ خوا بڕيارداوه، تۆش بڵێ: ئادهى ناوى ئهو بت و هاوهڵانهم بۆ بنێن كه له جياتى خوا دهيانپهرستن؟، ياخود به ههموو عهقڵێكتانهوه دهتانهوێت خوا ئاگادار بكهنهوه بهشتێك كه ئهو زاته نايزانێت له زهويدا؟!!.
- ئەو شتەش کە خودا داوای دەکات لە بەندەکانی، قەرزە: ((إنْ تُقْرِضُوا اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا يُضَاعِفْهُ لَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ وَاللَّهُ شَكُورٌ حَلِيمٌ )) سوڕەتی (التغابن) ئایەتی (17)، واتای ئایەتەکە: ئهگهر قهرز بدهن بهخوا بهشێوهيهكى چاك (مهبهست بهخشينى ماڵ و سامانه له پێناوى خوادا) ئهوه خوا چهند بهرابهرى دهكات بۆتان، ههروهها لێتان خۆش دهبێت، خواش سوپاسگوزاره لهسهر بهخشين كه ههر بهخششى خۆيهتى و خۆڕاگره، مۆڵهتى ڕهزيلهكانيش دهدات تا كاتى خۆى.
- ئەو شتەش کە لە گەنجینەی خودا نییە، هەژارییە.. گەورەیی بۆ خودای گەورە کە گەنجینەکەی پڕە، چۆن حەز بکات ئەوها دەیبەخشێت.
- ئەو شتەش کە لە لای مرۆڤەکان هەیە و لە لای خودا نییە، خێزان و منداڵە.
- ئەو شتەش کە خودا لەسەر خۆی قەدەغەی کردووە، زوڵم و ستەمە.
إرسال تعليق