Ads (728x90)

بەرشەلۆنە بۆ جاری (22) بووە پاڵەوانی لالیگای ئیسپانیا
لە یاری نێوان یانەی یانەی ڕیاڵ مەدرید و یانەی ئیسپانیۆل کە دوێنێ شەو لە چوارچێوەی پاڵەوانێتی لالیگای ئیسپانیا بەڕێوەچوو و بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات، یانەی بەرشەلۆنە سوودمەندی سەرەکی بوو، چونکە بە شێوەیەکی ڕەسمی بووە پاڵەوانی لالیگای ئیسپانیا.

یانەی بەرشەلۆنە هەر لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵدا، بە جیاوازییەکی گەورە پێش یانەی شاهانە کەوتبوو، بۆیە چاودێران لە زووەوە بەرگی پاڵەوانیان بە بەر بلۆگرانادا کردبوو، یانەی شاهانەش تا ڕادەیەکی زۆر گەیشتبووە ئەو باوەڕەی کە دەستبەرکردنی نازناوی پاڵەوان زۆر ئەستەمە.

شایەنی باسە هەردوو یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیا و جیهان (ڕیاڵ و بەرشەلۆنە) لە وەرزی ئەمساڵدا لە ئاست خواستی هاندەرانیان نەبوون و ئەنجامەکانیشیان دڵخۆشکەر نەبوون، بە تایبەت لەسەر ئاستی ئەوروپیدا، چونکە هەردووکیان لەسەر دەستی یانەکانی ئەڵمانیا لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنسلیگ کرانە دەرەوە، بە تایبەت یانەی بلۆگرانا کە لەسەر دەستی یانەی باڤاری لە یاری چوون و هاتندا تووشی ڕیسوایەکی گەورە هات و بە ئەنجامی (7-0) لە پاڵەوانێتییەکە دوورخرایەوە.

بۆیە لە بەشی وەرزشی  سایتی قەڵەم پرێس پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە هاندەرانی یانە کەتەلۆنییەکە دەکەین لە هەرێمی کوردستان.

إرسال تعليق