Ads (728x90)

نهێنی جیاوازی ڕەنگی چاو لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر
جیاوزابوونی ڕەنگی چاو لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە، یەکەمیان: بۆ لایەنی پێکهاتەیی، دووەمیان بۆ لایەنی بۆماوەیی.

سەبارەت بە لایەنی پێکهاتەیی: ئەو کەسانەی کە ڕەنگی چاویان شینە، ڕەشێنەی چاویان تەنها دوو چین لەخۆدەگرێت، لە کاتێکدا ئەو کەسانەی کە ڕەنگی چاویان ڕەنگاوڕەنگە، ڕەشێنەی چاویان دوو چین لەخۆدەگرێت لەگەڵ چینی سێیەم کە ڕەنگێکی تر جگە لە ڕەنگی شین دەداتە چاو، لەوەشدا سەرنج لە پلەکردن و جیاوازبوونی ڕەنگی چاوە ڕەنگاوڕەنگەکان دەدەین بەهۆی جیاوازی چڕی و ئەستوورایی مادەی (کەفاوی)ـیە کە لە نێوان چینەکانی ڕەشێنەدا هەیە، بۆیە سەرنج دەدەین لە پلەکردنی ڕەنگی چاو دەدەین.

سەبارەت بە لایەنی بۆماوەیی، دەبینین ڕەنگی چاوە ڕەنگاوڕەنگەکان لە جۆری جینی (AA) یان (Aa) یە، چونکە سیفەت و هێمای چاوە ڕەنگاوڕەنگەکان (A)ـیە، بۆیە ئەگەر جینێك لەگەڵ یەکێکی تر کۆبووەوە، چاوی ڕەنگاوڕەنگ دروستدەکات، ئەو کەسانەشی کە ڕەنگی چاویان شینە، جۆری جینی (aa) هەڵدەگرن، ئەو کاتە پێویستە دوو جینی یەکشێوە کۆببنەوە بۆ ئەوەی ڕەنگی چاو بە شینی دەربکەوێت، هەموو خانە ڕەنگاوڕەنگەکانیش لە ناو چاودا یەک ڕەنگیان هەیە کە ڕەنگی ڕەشە بە تەنها، جیاوازبوونی ڕەنگی چاویش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی ئەندازەی خانە ڕەشەکان لە چاودا لە ڕووی ژمارە و چۆنییەتی دابەشبوونیان لە دەرەوە و ناوەوەی ڕەشێنەی چاودا.

إرسال تعليق