Ads (728x90)

موقتەدا سەدر، ڕەواییەتی جێنشینەکانی سەلماند
لە وتەیەکی مێژوویی گرینگدا، کە لە گۆنگرەیەك لە شاری نەجەف پێشکەشیکرد، ڕێبەری ڕەوتی سەدر “موقتەدا سەدر”، ناوەندی شیعە مەزهەبەکانی هێنایە هەژان و شوێنکەتووە شیعەکانیشی تووشی شۆك کرد!.

لە وتەکەیدا، “موقتەدا سەدر”، یەکێك لە پێشەوا گەورەکانی شیعەی عێڕاق، باسی چەندین ڕووداوی مێژوویی ترسناکی کرد و، دانینا بە بەڕائەتی سوننە لە کوشتنی ئیمامی حوسێنی کوڕی عەلی و، نەفرەتی لەو کەسانەش کرد کە سوننە مەزهەبەکان بە کوشتنەکەی تۆمەتبار دەکەن.

لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا، “موقتەدا سەدر” ویلایەتی هەر چوار خولەفای ڕاشیدینی (خوا لێیان ڕازی بێت) دووپاتکردەوە و، ئەوەشی پشتڕاستکردەوە کە هەر چوار خەلیفە بەڕێزەکان (خوا لێیان ڕازی بێت) ڕەواییەتی خەلافەتییان هەبووە و، نەفرەتیشیکرد لەوانەی دەستیان هەبووە لە کوشتنی خولەفا ڕاشیدینەکان (خوا لێیان ڕازی بێت).

ئەو وتەیەی “موقتەدا سەدر” نیگەرانی و تووڕەیی زۆری لەلای شیعەکان لێکەوتەوە و مشتومڕێکی گەورەشی لەناو ئەو تایەفەدا خوڵقاند، بەڵام بە نیسبەت موسڵمانانی سوننە مەزهەبەوە، قسەکانی “موقتەدا سەدر” داننانی بەڵگەداری مێژووین، کە پێدەچێت گۆڕانکاری گەورە لە ڕێڕەو و ڕووداوە مێژووییەکاندا دروستبکەن، کە شیعە مەزهەبەکان بە درێژایی مێژوو ویستویانە بە پەردەپۆشکراوی بمێننەوە و ڕووی ڕاستەقینەیان ئاشکرا نەکرێن.

إرسال تعليق