Ads (728x90)

بایرن میونخ قەڵغانی نازناوی بۆندسلیگای بەرز کردەوە
پاش سەرکەوتنی بەسەر یانەی ئۆگسبۆرگی میوان بە ئەنجامی (3-0)، یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی قەڵغانی نازناوی بۆندسلیگای بەرز کردەوە.

لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا، کە بەرپرسانی تۆپی پێی ئەڵمانی و کەسایەتییە وەرزشییە ناودارەکان ئامادەیبوون، یانەی بایرن میونخ جامی پاڵەوانی بۆندسلیگای بۆ جاری (23) لە مێژووی خۆیدا بەرز کردەوە.

هەواداران و هاندەرانی یانە باڤارییەکە چاوەڕوانی ئەوە لە کوڕانی (هاینکس) ی ڕاهێنەر دەکەن، کە لەپاڵ جامی پاڵەوانی بۆندسلیگا، جامی چامپیۆنسلیگ و جامی ئەڵمانیاش بهێننەوە یاریگای (ئەلیانز ئەرینا) و ئاهەنگەکان گەورەتر و گەرموگوڕتر بکەن.

شایەنی باسە یانەی بایرن میونخ لە وەرزی ئەمساڵدا ئاستێکی سەرسوڕهێنەر پێشکەش دەکات و یاریزانەکانیشی بە شێوەی کۆمەڵ و بە جووڵە و تەکنیکی بەرزی تۆپی پێ وەرزشدۆستانیان سەرسامکردووە.

إرسال تعليق