زانراوە کە فریشتەکان لە نوور دروستکراون، جنۆکەکانیش لە بڵێسەی ئاگر دروستکراون، مرۆڤیش لە قوڕێکی وشکبووی وەکو فەخفوری دروستکراوە، بەڵام جیاوازی چییە لە نێوان ئیبلیس، شەیتان، جنۆکە؟، لەو بابەتەماندا جیاوازییەکە ڕووندەکەینەوە.
جنۆکە ئەسڵی ناونانی ئەو دروستکراوانەن کە لە ئاگر خوڵقێندراون، لە بنچینەشدا جنۆکەکان موسڵمانن، خودای گەورە لە ئایەتی (56) لە سوڕەتی (الذاریات) ئاماژە بۆ هەقیقەتە دەکات و دەفەرمووێت: (( وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ))، واتای ئەو ئایەتە: بێگومان من په‌رى و ئاده‌ميزادم دروست نه‌كردووه، ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت كه من بپه‌رستن و فه‌رمانبه‌ردارم بن.
هەروەها خودای گەورە لە ئایەتی (130) لە سوڕەتی (الا‌نعام) دەفەرمووێت: (( يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آَيَاتِي وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَذَا قَالُوا شَهِدْنَا عَلَى أَنْفُسِنَا وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَشَهِدُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا كَافِرِينَ ))، واتای ئەو ئایەتە: له ڕۆژى قيامه‌تدا خودا ده‌فه‌رمووێت: ئه‌ى ده‌سته‌ى په‌رى و ئينسان، ئايا پێغه‌مبه‌رانتان له خۆتان بۆ نه‌هات، كه ئايه‌ته‌كانى من و ڕووداوه‌كان به‌سه‌رتاندا بخوێننه‌وه و ئاگادارتان بكه‌ن و بتانترسێنن له‌وه‌ى كه ئه‌م رۆژه‌تان دێتە پێش؟!، هه‌موو به يه‌كده‌نگ ده‌ڵێن: ڕاسته، ئێمه خۆمان شايه‌تى له‌سه‌ر خۆمان ده‌ده‌ين (به‌ڵام ئه‌وانه كاتى خۆى) ژيانى دنيا سه‌رى لێشێواندن و هه‌ڵى خه‌ڵه‌تاندن و شايه‌تيان له‌سه‌ر خۆيان‌دا كه به ڕاستى كاتى خۆى بێباوه‌ڕ بوون..
شەیتان بەو جنۆکانە دەگوترێت کە کافرن، لەسەر ئەو هەقیقەتە خودای گەورە لە ئایەتی (44) لە سوڕەتی (مریم) دەفەرمووێت: (( يَا أَبَتِ لَا تَعْبُدِ الشَّيْطَانَ إِنَّ الشَّيْطَانَ كَانَ لِلرَّحْمَنِ عَصِيًّا ))، واتای ئەو ئایەتە: ئیبڕاهیم پێغەمبەر (سڵاوی خودای لەسەربێت) بە باوکی گوت: ئه‌ى باوكى ئازيزم!، شه‌يتان مه‌په‌رسته، چونكه به ڕاستى شه‌يتان ياخىيه له خواى ميهره‌بان و سه‌ركه‌شيى كردووه..
ئیبلیس بە سەرکردە و فەرماندەی شەیتانەکانە، لە بنچینەدا ئیبلیس لە جنۆکەکان بوو بەڵام بووە کافر، لەسەر ئەو هەقیقەتەش خودای گەورە لە ئایەتی (50) لە سوڕەتی (الکهف) دەفەرمووێت: (( وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآَدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ كَانَ مِنَ الْجِنِّ فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِ ))، واتای ئەو ئایەتە: ئێمه كاتێك به‌فريشته‌كانمان گوت سوجدە ببه‌ن بۆ ئاده‌م، هه‌ر هه‌موو سوجده‌يان برد جگه له ئيبليس كه له‌ده‌سته‌ى په‌ريه‌كان بوو، به‌هۆى ئه‌وه‌وه له فه‌رمانى خودای په‌روه‌ردگار ياخى بوو.

إرسال تعليق