ڕۆژگارێك له دیرۆكی پڕشنگداری مرۆڤایه‌تییدا، ئوممه‌تی ئیسلام پێشه‌نگ و سه‌رقافڵه‌ی هه‌موو ئۆممه‌تانی دونیا بوو، زانایان و پیاوه ئایینیه‌كانیشی سه‌رمه‌شقی پێشكه‌وتنی بواره ڕووناكبیریی و فیكری و ئه‌ده‌بییه‌كان بوون، چونكه ئه‌وێ ڕۆژێ قوڕئان ڕۆژنامه و میدیا و سه‌كۆی ڕاگه‌یاندنی هه‌موو جیهان بوو، ڕۆشنفكرانی ئیسلامیش له سایه‌ی تێفكرین له گوتاره بنیاتنهرهكهیدا، ئیلهامی ڕۆشنگه‌رییان لێوه‌رگرتووه و بونیادی مه‌عریفیی خۆیانیان له‌سه‌ر داڕشتووه.
پڕشنگداریی ئه‌و ڕۆژگاره له سه‌روه‌ربوونی ‹‹ گوفتاری پاك ›› ه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه هاوكێشه‌یه‌كی گرینگ له ڕه‌هه‌نده قوڕئانییه‌كان پێكدێنێت و، دیارترین گه‌وره ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕه‌وتی نووسینی وێستگه‌كانی ئه‌و ڕۆژگاره‌ش له په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و بنه‌ما ستراتیژییانه‌ی پرۆسه‌ی ڕۆژنامه‌وانییدا به‌رجه‌سته بووه كه ڕاسته‌وخۆ وابه‌ستن به چه‌مكی ‹‹ گوفتاری پاك ›› ه‌وه.
له‌و ڕۆژگاردا، ڕێبه‌رانی وشه و قه‌ڵه‌م كه گۆشكراو و په‌روه‌رده‌كراوی په‌یامی ‹‹ گوفتاری پاك ›› بوون، پێشه‌وایه‌تی بژارده‌ی بیریار و ڕووناكبیرانی جیهانیان ده‌كرد، له سایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گوتاری هێمنانه و گوفتاره پاكهكانیشیاندا كه زاده‌ی تێگه‌یشتنێكی ته‌ندروستانه‌یان بووه له كرۆكی ئه‌و په‌یامه قوڕئانییه، به‌های وشه و نووسین له ئاست بڵندی لووتكه‌دا بوو، شكۆداری قه‌ڵه‌م له دره‌وشانه‌وه‌ی به‌رده‌وامدا بوو، ڕۆشنبیریی و هۆشیاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی تاك له بره‌وی به‌رچاودا بوو، ئاستی زانست و زانیاری مرۆڤه‌كان له پێشكه‌وتنی زیاتردا بوو.. ئه‌و ڕۆژگاره ئاماژه بۆ مێژووی زێڕینی سه‌رده‌مانێكی زۆر دره‌وشاوه ده‌كات كه لێوانلێوه له ده‌ستكه‌وته ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیریی و هزری و كلتوورییه‌كان، ڕۆژگارێك تا سه‌ر ئێسقان تامه‌زرۆی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی ده‌كه‌ین و، لێمان ده‌خوازێت كه به تێكۆشانی نهپساوهوه ته‌قه‌لای سه‌رله‌نوێ به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ی بده‌ین.
به‌ڵێ، ئه‌و ڕۆژگاره له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی گزنگی مزگێنیبه‌خشی ئیسلامدا له‌دایكبوو، كه گڕوتین و ته‌كانێكی به‌هێزی دایه ڕه‌وتی نووسین و خوێندنه‌وه و بوژانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌و جیهانه هه‌ستیاره‌دا خوڵقاند، له‌و ساتهوهختهشهوه ڕه‌هه‌نده ڕۆژنامه‌وانییه‌كان له هزری شوێنكه‌وتووه ڕۆشنبیره‌كانییه‌وه چه‌كه‌ره‌یان كردووه.. كاتێكیش به وردبینانه شرۆڤه‌ی ئه‌و ئایه‌ته قوڕئانییه ده‌كه‌ین (إقرأ باسم ربك)، كه به ئاراسته‌كردنی ڕاشكاوانه‌ی گرۆی مرۆڤایه‌تی بۆ جیهانی خوێندنه‌وه و نووسین ده‌ژمێردرێت، ئاشنای ڕه‌هه‌نده گرینگه‌كانی گوتاری قوڕئانی پیرۆز بۆ پرسی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌بین، كه له ساته‌وه‌ختی دابه‌زینی ئه‌و ئایه‌ته‌وه، ده‌ستپێكی بنیاتنانه‌وه‌ی بیری نووسین و خوێندنه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌بێت و، تێده‌گه‌ین ئه‌و ئایه‌ته هانده‌ر و ڕێنیشاندهرێكی به‌هێز بوو بۆ گه‌شه‌پێدانه‌وه‌ی هه‌ستی خۆڕۆشنبیكردن و خۆپێگه‌یاندن له سایه‌ی مه‌عریفه‌ی قوڕئانییدا.. ئه‌و ئایه‌ته ڕۆشنكه‌ره‌وه‌ی مه‌ودا مه‌عریفییه بنیاتنه‌ره‌كان بوو، ڕێخۆشكه‌ری چه‌سپاندنی بونیاده فیكرییه سوودبه‌خشه‌كان بوو، قووڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرنگیپێدانه بوو به ماهییه‌تی (چییه‌تی) قه‌ڵه‌م و په‌رتووك و ڕۆژنامه، كه حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د (دروودی خوای لەسەربێت) ی پێگۆشكرا، كه خۆشه‌ویست (دروودی خوای لەسەربێت) به ته‌رزێك سوودمه‌ندی ئه‌و په‌روه‌رده‌كردنه قوڕئانییه بووه، كه جێپه‌نجه‌ی دیاری بایه‌خپێدانی خۆی به كلتووری خوێندنه‌وه و نووسین و خوێنده‌وارییه‌وه له هه‌موو ڕووێكی ژیاندا نه‌خشاندووه و هاوڕێ و شوێنكه‌وتووانیشی ئاشنای ڕاده‌ی ستراتیژییه‌تی وشه و قه‌ڵه‌م و به‌كارهێنانی ئه‌و دوو ئامرازه له پرۆسه‌ی نووسیندا كردووه، ئه‌وه‌تا حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د (دروودی خوای لەسەربێت) له فه‌رمووده‌یه‌كییدا ڕاشكاوانه هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌و هه‌قیقه‌ته ده‌كات و ده‌فه‌رمووێت: (( يُوزن يومَ القيامة مدادُ العلما‌ء بدم الشهداء، فيُرجّحُ مدادُ العلما‌ء ))، واته: له ڕۆژی دواییدا، مه‌ره‌كه‌بی قه‌ڵه‌می زانایان به خوێنی شه‌هیدان پێوانه ده‌كرێت، له‌و پێوانهكردنهشدا مه‌ره‌كه‌بی قه‌ڵه‌می زانایان له خوێنی شه‌هیدان قوڕستر ده‌بێت.
ڕۆڵی ڕۆژنامه‌گه‌ری به تایبه‌ت له ئێستادا زۆر كاریگه‌ره، به تایبه‌تتریش كه هه‌موو چین و توێژ و پێكهاته جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا خاوه‌ن پێگه‌ی تایبه‌ت به خۆیانن له ڕووی موماره‌سه‌كردنی ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌ر هه‌موویان خاوه‌ن پێگه‌ی به‌رز بن له كاركردن له چوارچێوه‌ی هه‌وڵدان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری چه‌مكی ‹‹ گوفتاری پاك ›› كه ڕاسپارده‌یه‌كی گرینگی په‌یامی قوڕئانی پیرۆزه.
بۆیه ئه‌وه‌ی پێویسته له ئێستای گوزه‌ری ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا به‌رجه‌سته ببێت و له یاده‌وه‌رییه مێژووییه‌كه‌یدا بنه‌خشێنرێت، به تایبه‌ت كه له سه‌روبه‌ندی یادكردنه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیداین، بریتییه له قووڵكردنه‌وه‌ی چه‌مكی ‹‹ گوفتاری پاك ›› له هزر و كاری ڕۆژنامه‌واناندا و خوێنه‌ران و خوێندهوارانیشی پێ ئاشنا بكرێت، كه به‌رپرسیارێتی وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ش به پله‌ی یه‌ك له‌سه‌ر شانی توێژی زانایان ده‌وه‌ستێت، چونكه به‌رپرسیارییه‌تی گه‌یاندنی خیتابی قوڕئانی پیرۆز له ئه‌ستۆی ئه‌واندایه و، ڕه‌خساندنی بوار بۆ چه‌سپاندنی چه‌مكی ” گوفتاری پاك; و نه‌خشاندنی ڕووپه‌ری ڕۆژنامه و بڵاوكراوه‌كان به مه‌ودا و ئامانجه به‌رزه‌كانی، به ڕیسوابوونی گوفتاره پیسه‌كان و ئه‌وانه‌شی له پشتییه‌وه‌ن ته‌واو ده‌بێت، له‌و ڕووه‌وه خودای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێت: (( أَلَمْ تَرَ كَيْفَ ضَرَبَ اللّهُ مَثَلاً كَلِمَةً طَيِّبَةً كَشَجَرةٍ طَيِّبَةٍ أَصْلُهَا ثَابِتٌ وَفَرْعُهَا فِي السَّمَاء تُؤْتِي أُكُلَهَا كُلَّ حِينٍ بِإِذْنِ رَبِّهَا وَيَضْرِبُ اللّهُ الأَمْثَالَ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ، وَمَثَلُ كَلِمَةٍ خَبِيثَةٍ كَشَجَرَةٍ خَبِيثَةٍ اجْتُثَّتْ مِنْ فَوْقِ الْأَرْضِ مَا لَهَا مِنْ قَرَارٍ ))، واته: ئایا نه‌تانبینیوه و نه‌تانزانیوه چۆن خودا نموونه ده‌هێنێته‌وه به گوفتاری چاك و پاك؟، كه وه‌كو دره‌ختی چاك و به‌ردار وایه، ڕه‌گی به‌توندی داكوتاوه له زه‌ویدا، لق و پۆپه‌كانیشی به‌ئاسماندا بڵاوبوونه‌ته‌وه.. نموونه‌ی قسه و گوفتاری پیس و ناپوختیش وه‌كو دره‌ختی زڕ و پیس و بێسوود وایه، كه هه‌ڵكێشرابێت و له‌سه‌ر ڕووكاری زه‌وی فڕێدرابێت، كه به هیچ بارێكدا خۆی نه‌گرێت (بۆ سووتاندن نه‌بێت بۆ هیچی تر چاك نیه، ئه‌م نموونه‌یه‌ش ئاماژه‌یه بۆ هه‌موو سه‌رگه‌ردانیه‌ك كه له دنیادا خێر نه‌داته‌وه، له قیامه‌تیشدا شوێنكه‌وتووانیان له دۆزه‌خه‌وه سه‌ریان ده‌رده‌چێت).

نووسینی/ بەڕێوبەری ماڵپەڕی قەڵەم پرێس
إرسال تعليق