Ads (728x90)

“دانتی” یاریزانی یانه‌ی بایرن میونخ مسوڵمان بوو
لە هەواڵێکی دڵخۆشکەردا، کە هەواداران و ئارەزوومەندانی وەرزشی لە جیهانی ئیسلامی خۆشحاڵکرد، یاریزانی ئاستبەرزی یانه‌ی بایرن میونخ “دانتی بۆنفیم” مسوڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند.

سه‌ره‌تای مسوڵمان بوونیشی بۆ چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌و به‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ سه‌ردانی مزگه‌وته‌ نوێیه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی كرد و هه‌ردوو یاریزانی مسوڵمان ( شاكیری و ڕیبێری) بینی كه‌ نوێژیان ده‌كرد، ئه‌وه‌شی زیاتر هانیدا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ مسوڵمان، ئه‌وه‌ بوو، كه‌ له‌ ئیسلامدا جیاوازی نیه‌ له‌نێوان ڕه‌ش پێست و سپی پێسته‌كاندا، ئه‌مه‌ش جیاوازه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ ئه‌وڕووپا ده‌یبینێت.

شایەنی باسە “دانتی” ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە سەرخستنی هەوڵەکانی یانەکەی لە بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنسلیگی ئەو وەرزەدا، کە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لەسەر سەکۆی خەڵاتکردنی لە یاریگای مێژووی (وێمبڵی) جامەکەیان بەرزکردەوە، هاوکات ڕۆڵی جەنگاوەرێکی گەورەی نواند لە مسۆگەرکردنی نازناوی ئەو وەرزەی بۆندسلیگادا.

إرسال تعليق