Ads (728x90)

بۆچی بە کەسی نەخوێندەوار دەڵێن (نەخوێندەوار)؟!
خوێندەواری نیعمەتێکی ئێکجار گەورەی خودای پەروەردگارە، باسکردن لەو بەخششە گەورەیە پێویستی بە کاتێکی زۆر هەیە، بەڵام با تۆزێك باسی نەخوێندەواری بکەین، کە چ پەتایەکی کوشندەیە؟!، ئایا دەزانین کە نەخوێندەواری هۆکاری سەرەکی دواکەوتوویی و  بڵاوبوونەوەی نەفامی و گەمژەییە؟!.

ئەگەر کەسێك نەخوێندەوار بێت، بە (نەخوێندەوار) وەسف دەکرێت، ئەو وەسفکردنەش ئازاربەخشە بۆ خودی کەسە نەخوێندەوارەکە و هەست بە ئێشی دەروونی دەکات، با زۆر نەچینە سەر ئەو وردەکارییانەوە، با هۆکاری ئەوە بزانین کە بۆچی بە کەسی نەخوێندەوار دەڵێن (نەخوێندەوار)؟!.

لە زمانی عەڕەبییدا بە دایك دەڵێن (أم)، مرۆڤیش کاتێك لەدایك دەبێت توانای نووسین و خوێندنەوەی نییە، ئەگەر بەردەوام بوو لەسەر ئەوە، ئەوە پێی دەڵێن (أميّ) واتە: نەخوێندەوار، وەکو ئەوەی کە لەدایکبووە هەر ئەوها ماوەتەوە و نەتوانینەکەی نەگۆڕاوە. خوڵاسەی مەبەست ئەسڵی وەسفەکە لە عەڕەبییەوە هاتووە، دواتر فراوانی بەخۆیەوە بینیووە و وەرگێردراوە بۆ سەر زمانەکانی تر، لەو زمانانەش زمانی کوردییە کە وشەی (نەخوێندەوار) ی بۆ دانراوە.

إرسال تعليق