Ads (728x90)

قوڕئان و زانست: ئیمانداران بە تواناترن لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان
لە توێژینەوەیەکی تازەدا کە توێژەرە ئەمریکییەکان ئەنجامیانداوە دەرکەوتووە، کە دینداری و پابەندبوون بە ڕێنماییە ئایینییەکان، پێدەچێت ببێتە هۆکارێك بۆ کەمکردنەوەی هەستکردن بە ئازارە درێژخایەنەکان بە تایبەت ئەو ئازارە درێژخایەنانەی لە ئەنجامی هەوکردنی جومگەکانەوە پەیدا دەبن.

توێژینەوەکە سەلماندوویەتی کە نەخۆشە دیندارەکان بە تواناترن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئازارەکان و کەمکردنەوەیان بە چالاککردنی هەستکردن بەوەی ئەوان لە تەندروستییەکی باشدان، ئەمەش بە بەراورد بەو نەخۆشانەی کە دیندار نین.

هەروەها توێژینەوەکە ئەوەشی ساخکردۆتەوە، کە ئەو نەخۆشانەی ئارەزوومەندن بۆ نزیکبوونەوە لە خودای گەورە،چێژ لە سەلیقەیەکی تەندروستانە وەردەگرن و باری تەندروستیان باشترە لە هاوتاکانیان ئەوانەی پابەند نین بە ڕێنماییە ئایینییەکان، هەروەکو لە ناخۆشییەکانیاندا پشتیوانی کۆمەڵگایان هەیە.

خودای گەورە لە ئایەتی (97) لە سوڕەتی (النحل) ئاماژەیکردووە بەو دەرەنجامە زانستییە، کاتێك دەفەرمووێت: (( مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ )).. واتە: ئه‌وه‌ى كارو كرده‌وه‌ى چاكه‌ى كردبيَت، پياو بێت يان ئافره‌ت، له‌كاتێكدا بڕوادار بێت، سوێند به‌ خوا به‌ ژيانێكى كامه‌ران ‏و ئاسووده‌ له‌ دنيادا ده‌يژێنين، له‌ قيامه‌تيشدا پاداشتيان به‌جوانتر ده‌ده‌ينه‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ ئه‌وان ده‌يانكرد.

إرسال تعليق