Ads (728x90)

ئیعجازی دروستکردنی مرۆڤ لە خۆڵ
زانايان چەندین توێژینەوەیان ئەنجامدا سەبارەت بە دۆزینەوەی نهێنییەکانی دروستکردنی مرۆڤ لە خۆڵ، سەرەنجام گەیشتنە ئەو قەناعەتەی کە شوێنەواری ئاو لەسەر ئەستێرەی (مەریخ) هەیە، ئەمەش وایلێکردن باوەڕ بەوە بهێنن کە بوونی ژیانێکی سەرەتایی لەسەر ئەو ئەستێرەیە مومکینە.

کەواتە ڕاستییەکی زانستی دووپاتکەرەوە هەیە، کە دەیسەلمێنێت، لە هەر شوێنێك ئاو هەبیت، ژیانیش لەوێ هەیە، بۆ نموونە: تەنانەت مرۆڤیش لاشەکەی لە ئاو و کانزاکان و هاوشێوەی کانزاکان پێکدێت، کە ئاو نزیکەی دوو لەسەر سێی جەستەکەی پێکدێنێت، سێیەکەکەی تریشیی بریتییە لە مادە وشکەکان کە هەر هەموویان لە ئاو و خۆڵدا (قوڕ) هەن.

زانایان هەڵسان بە شیکردنەوەی پێکهاتە و توخمە سەرەکییەکانی جەستەی مرۆڤ، دەرەنجامەکەش ئەوە بوو، کە ئاو نزیکەی دوو لەسەر سێی جەستەکەی پێکدێنێت!، کە لێرەدا فەرمایشتی خودامان دێتەوە یاد کە دەفەرمووێت: (( وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ )) الأنبیاء ـ 30 ـ، واتە: له‌ ئاو هه‌موو شتێكى زيندوومان فه‌راهه‌م هێناوه.

بەڵام با بزانین پێکهاتەکانی غەیری ئاو چین لە جەستەی مرۆڤ؟!، وەڵامەکەشی ئەوەیە: هەمان ئەو توخمانەن کە لە خۆڵ هەن، واتە پێکهاتەکانی جەستەی مرۆڤ بریتین لە: کاربۆن و کلۆر و کبریت و فسفۆڕ و کالسیۆم و ئاسن، کە هەموو ئەو مادانە لە خۆڵدا هەن!، ئەو ڕاستییەش بەڵگەیەکی زانستی بەهێزە کە مرۆڤ لە خۆڵ دروستکراوە.. خودای گەورە بە بێدینەکان دەڵێت کە باوەڕیان بە زیندووبوونەوەی دوای مردن نییە: (( يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنْ كُنْتُمْ فِي رَيْبٍ مِنَ الْبَعْثِ فَإِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ تُرَابٍ )) الحج ـ 5 ـ، واتە: ئه‌گه‌ر ئێوه‌ گومانتان له‌ زيندوو بوونه‌وه‌ هه‌يه‌، ئه‌وه‌ چاك بزانن كه‌ ئێمه‌ سه‌ره‌تا ئێوه‌مان له‌ خاك‏ و خۆڵ دروستكردووه‌.

ئاو نزیکەی دوو لەسەر سێی جەستەی مرۆڤ پێکدێنێت، سێیەکەکەی تریشیی بریتییە لە مادە وشکەکان کە هەر هەموویان لە ئاو و خۆڵدا (قوڕ) هەن، ئایەتە قوڕئانییەکانیش ئەو ڕاستییانە دووپاتدەکەنەوە.. قوڕئانی پیرۆز کاتێك باسی دروستکردن و پێکهاتەی جەستەی مرۆڤ دەکات، تەواوی وردەکارییەکانمان پێدەبەخشێت.

إرسال تعليق