Ads (728x90)

خۆڵی بەهەشتی بۆ مامۆستاکەی هێنا !!
بەڵێ، منداڵێکی عوممانی خۆڵی بەهەشتی بۆ مامۆستاکەی هێنا !!، با بزانین چیرۆکەکە چییە؟!.

لە یەکێك لە خوێندنگاکانی سوڵتاننشینی عوممان، کاتێك مامۆستای زمانی عەڕەبی لە پۆلی دووەمی سەرەتایی خەریکی دابەشکردنی پەڕاوی تاقیکردنەوەکان بوو کە پلەی لەسەر دانابوون، یەکێك لە قوتابییەکان گوتی: مامۆستا، پلەکانم ( 8 لە 10 ) یە!، لە کاتێکدا نیشانەی هەڵەت لە بەرامبەر هیچ کام لە وەڵامەکانم دانەناوە!. مامۆستا وەڵامی دایەوە: دوو پلەم لە پلەکانی گوزارشتکردن (التعبیر) لێ کەمکردوویەوە.. قوتابییەکە گوتی: من هەموو پلەکانم دەوێت ( 10 لە 10 )، ئەو سوور بوو لەسەر وەرگرتنی تەواوی نمرەکانی، بۆیە دەستیکرد بە مشتومڕ لەگەڵ مامۆستاکەی!.

مامۆستاکە ویستی قوتابییەکەی ناڕەحەت نەکات، چونکە یەکێك بوو لە قوتابییە زیرەکەکان، بۆیە پێیگوت: ئەگەر خۆڵی بەهەشت بێنی، پلەکانت بە تەواوی پێدەبەخشم (مامۆستا بەو داوایەی، دەیوست قوتابییەکە تووشی مەوقیف بکات و پلەکان بە تەواوی وەرنەگرێت).

قوتابییەکە بەرچاوڕوون بوو، گەڕایەوە ماڵەوە. بۆ ڕۆژی دوایی بە کیسێك خۆڵەوە هاتەوە بۆ لای مامۆستاکەی!. مامۆستا پێیگوت: ئەوە چییە؟!، قوتابییەکە وەڵامی دایەوە: ئەوە خۆڵی بەهەشتە کە داوات لێکردم!. مامۆستا پێیگوت: لە کوێ دەستتکەوت؟!. قوتابییەکە وەڵامی دایەوە: بە دایکم گوت بڕوات، منیش خۆڵی ژێر پێیم کۆدەکردەوە و دەمکردە ناو ئەو کیسە!، خۆ تۆ پێتگوتووین کە پێغەمبەرمان (دروودی خوای لەسەربێت) فەرموویەتی: (( ان الجنة تحت اقدام الامهات ))، واتە: بەهەشت لە ژێر پێی دایکاندایە!.

بۆیە مامۆستا پلەکانی بۆ تەواو کرد و کردنی بە ( 10 لە 10 )، ئەمەش لەبەر ئەوەی قوتابییەکە بەو هەڵوێستەی، مامۆستاکەی تووشی سەرسوڕمانی و سەرسامی کرد.

إرسال تعليق