Ads (728x90)

کەرنەڤاڵی یۆرۆپالیگ: بازل و فەناربەخشە OUT ، چێڵسی و بەنفیکا IN
دوێنێ شەو هەردوو یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی ئەوروپا (یۆرۆپا لیگ) بەڕێوەچوون، کە هەردوو یانەی چێلسی ئینگلیزی و بەنفیکای پورتوگالی گەیشتنیان بۆ یاریی کۆتایی مسۆگەر کرد.

یانەی چێڵسی لەیاریی ڕۆیشتندا بە ئەنجامی (2-1) سەرکەوتنی بەسەر یانەی بازلی سویسریدا تۆمارکرد بوو، لە یاری گەڕانەوەشدا جارێکی تر سەرکەوتنی بەسەر بازلدا دووبارە کردەوە، بەڵام بردنەوەی ئەوجارەیان بەئەنجامی (3-1) گۆڵ بوو.

گۆڵەکانی یانەی چێڵسی هەریەك لە (فرناندۆ تۆرێس و ڤیکتۆر مۆسیس و دەیڤد لویز) تۆماریان کرد، تاقە گۆڵەکەی بازلیش (محەمەد سەڵاح) تۆماریکرد، بە ئەنجامی هەردوو یارییەکەش یانەی چێڵسی ئینگلیزی توانی خۆی بگەیەنێتە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ.

لەیارییەکی تردا، یانەی بەنفیکای پورتوگالی میوانداریی یانەی فەنەربەخچەی تورکی کرد، لەیاریی چووندا یانەی فەناربەخشەی تورکی بەگۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا بوو، بەڵام لەم یاری گەڕانەوەدا بە ئەنجامی (3-1) تووشی دۆڕان هات، سەرەنجام یانەی بەنفیکا خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ و وادەی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ چێڵسی ڕاگەیاند.

شایەنی باسە، وا بڕیارە لە (15/5/2013) لە یاریگای (ئەمستەردام ئەرینا) لە هۆڵەندا و لە کەرنەڤاڵێکی قەشەنگدا یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ بەڕێوەبچێت.

إرسال تعليق