Ads (728x90)

ئیسلام و سیستەمی پەروەردەی بنەڕەتی لە یابان
لە خوێندنگاکانی یابان، قوتابیان تاوەکو پۆلی چوارەمی بنەڕەتی ناخرێنە چوارچێوەی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان، واتە تاوەکو تەمەنی (10) ساڵی بەشدار نابن لە هیچ تاقیکردنەوەیەکی وانەکان، دەزانن بۆ؟!، بفەرموون با پێکەوە وەڵامەکەی بزانین.

چونکە لە سیستەمی پەروەردە و فێرکردنی یابانییدا، مەبەست لە پەروەردە و فێرکردنی قوتابیان لەو قۆناغەدا مەعریفە و فێرکردنی منداڵەکان نییە، بەڵکو مەبەست چاندنی چەمكەکان و بنیاتنانی کەسایەتی و چەسپاندنی ڕەوشتبەرزی و پەرەپێدانی کەسایەتییەکانییانە.

بەڵێ، ئەو شێواز و سیستەمە پەروەردەییەی یابانییەکان لەو قۆناغەدا پەیڕەوی دەکەن، ئامانجی سەرەکی لێی بەرجەستەکردنی ئەو دەلالەتەیە لە هزر و بیر و ڕەفتاری منداڵان کە دەڵێت: (( ڕەوشت و ئاداب پێش مەعریفە و زانین )).

پەیڕەوکردنی ئەو شێواز و سیستەمە پەروەردەییە لە یابان، یەکێك لە بنچینەکانی ئایینی ئیسلاممان بە بیر دێنێتەوە کە پێش زیاتر لە (1400) ساڵ بەر لە ئێستا پێغەمبەری خۆشەویستمان حەزرەتی موحەممەد (دروودی خوای لەسەربێت) پەیڕەویکرد، کاتێك بۆ موسڵمانانی ڕوونکردەوە و فەرمووی: منداڵ لە تەمەنی (7) حەوت ساڵییدا فێری نوێژ دەکرێت، لە تەمەنی (10) ساڵییدا لەسەر نوێژنەکردن سزا دەدرێت.

هەروەها بنچینەیەکی تریش هەیە لە ئیسلامدا، کە بە گوێرەی ئەو بنچینەیە، هەر یەکێك نەگەیشبێتە ماوەی باڵقبوون (خۆناسین) هیچ واجبێکی لەسەر نییە، چونکە ئەو ماوەیە ماوەی فێربوونە، لە پاش ئەوە قۆناغی تاقیکردنەوە و لێپرسینەوە دێت.

إرسال تعليق