Ads (728x90)

ئامۆژگاری پێغەمبەر “د.خ” بۆ دوورکەوتنەوە لە نەزەری حەڕام
زانایان سەلماندوویانە، کە بەردەوامبوون لە تەماشاکردنی ژنان، ئارەزووی مرۆڤ دەورووژێنێت و هۆڕمۆنەکانی تایبەت بە سێکس دەجووڵێنێت.

ئەو کارەش لەگەڵ تێپەڕبوونی زەمەن، کۆئەندامی بەرگری لەش لاواز دەکات و، کەسەکە تووشی چەندین نەخۆشی جۆراوجۆر دەکات.

توێژەران دەڵێن: باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە ئەوەیە، کە خۆمان بپارێزین لە تەماشاکردنی شەهوانیانەی ئافرەتان.

ئەو ڕێگەچارەیە، هەمان ئەو ئامۆژگارییەیە، کە پێغەمبەری خۆشەویستمان حەزرەتی موحەممەد (دروودی خوای لەسەربێت) ئاراستەی پێشەوای گەورە عەلی کوڕی ئەبو تاڵیبی کرد (خوا لێی ڕازی بێت).

پێغەمبەری خۆشەویستمان بە پێشەوای گەورە عەلی کوڕی ئەبو تاڵیبی فەرموو: (( يا علي، لا تتبع النظرة النظرة، فإنما لك الأولى وليست لك الأخرى ))، واتە: ئەی عەلی، نەزەری یەکەمت مەکە بە دووەم، چونکە ئەوەی یەکەم لەسەرت حیساب نییە، بەڵام ئەوەی دووەم لەسەرت حیسابە.

إرسال تعليق